جام کوردی:
هۆڵی کۆنفرانسه‌کان له شاری هیۆستن له‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و شرۆڤه‌کار و چاو‌دێر و په‌یامنێرانه جمه‌ی ده‌هات که هاتبوون تا بزانن و ببیستن که سیاسه‌توانانی نه‌وتی چی ده‌ڵێن، به تایبه‌ت لێدوانه‌کانی عه‌لی نه‌عیمی، وه‌زیری نه‌وتی گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وتی ئه‌ندام له ڕێکخراوی ئۆپێک، واته وڵاتی عه‌ره‌بستان. وته‌کانی نه‌عیمی له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ئه‌وه‌نده‌ش خوازراوی به‌شێکی ئاماده‌بووان نه‌بوو. ناوبراو وتی، سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م کێشه و گرفته‌کان، ئۆپێک به‌رده‌وام خۆڕاگری ده‌کات تا ڕکابه‌ره‌کانی له گۆڕه‌پانه‌که وه‌ده‌رنێت.
لێدوان و وتاری وتاربێژان به زمانه‌کانی ڕووسی، چینی و 10 زمانی دیکه‌ش وه‌رده‌گێڕان. وشه هاوبه‌شه‌کانی سه‌رجه‌م وتاربێژان، نیگه‌رانی له داهاتووی جیهان بوو و ئه‌وه‌ی که ڕه‌نگه ژیان به‌م شێوازه‌ی ئێستای به‌رده‌وامی نه‌بێت. یه‌کێک له شرۆڤه‌کارانی ئه‌مریکایی ڕایگه‌یاند: ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی که تێچووی زۆریان له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێناندا هه‌یه، پێویسته گۆڕه‌پانه‌که به جێ بێڵن، ده‌زانم که وته‌کانی من زۆر توندن به‌ڵام ڕاستییه‌کانی جیهانی ئه‌مڕۆیه.
به وته‌ی ئه‌م شرۆڤه‌کاره، عه‌ره‌بستان پێداویستییه‌کانی بازاڕی به ته‌واوی دابین نه‌کردووه به‌ڵام نرخی به‌رزی هه‌ر به‌رمیله نه‌وتێک بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له کڕیاران بیر له دابین کردنی سه‌رچاوه‌ی هه‌رزانتر بکه‌نه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئیلاف، ئۆرگانی ڕاگه‌یاندنی ڕه‌وتی لیبراڵی دژبه‌ری حکومه‌تی عه‌ره‌بستان که باره‌گاکه‌ی له شاری له‌نده‌نه، نه‌عیمی له وتاره‌که‌یدا ڕایگه‌یاند: له گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی به‌ده‌ر له ڕێکخراوی ئۆپێک چاوپێکه‌وتنمان هه‌بوو، له‌وان پرسیارمان کرد که چیتان پێ ده‌کرێت، وه‌ڵامێکیان نه‌بوو. گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنه‌رانی به‌ده‌ر له‌م ڕێکخراوه‌یه دابه‌زاندنی ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان به پێویست نه‌ده‌زانی، پێ ناچێت که هێشتا بیر له‌م بیرۆکه‌یه بکه‌نه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش عه‌ره‌بستان بڕیاری دا پلانێکی دیکه‌ی نه‌بێت و ئاستی وه‌به‌رهێنانی به‌ره‌و دابه‌زاندن نه‌بات تا هاوسه‌نگی بۆ بازاڕ بگه‌ڕێته‌وه و واز له ڕۆڵ و کاریگه‌ری له‌مێژینه‌ی خۆی له بازاڕه جیهانییه‌کانی نه‌وت نه‌هێنێت. یه‌که‌مایه‌تی عه‌ره‌بستان وه‌ڵامدانه‌وه به پێداویستییه‌کانی کڕیاران و پاراستنی پشکی خۆیه له بازاڕ، نه‌ک ئه‌وه‌ی که له تێچووه‌کانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت پشتیوانی بکات که به‌رده‌وام به‌ره‌و هه‌ڵکشان ده‌ڕوات. له کۆتاییدا به ڕاشکاوانه ده‌ڵێم: وه‌به‌رهێنانی عه‌ره‌بستان ده‌توانێت ڕکابه‌رێکی به‌هێز بۆ هه‌مووان بێت. هه‌رده‌م کڕیار و به‌کارهێنه‌رانی خۆی هه‌یه “.
ئه‌ڵبه‌ت له به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانه‌کانی نه‌وتی ئه‌مریکا، عه‌ره‌بستان ئاماده‌ی کێبه‌ڕکێ نییه و نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه له پشکی خۆی له بازاڕی نه‌وت چاوپۆشی نه‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێت ڕێگری له پشتیوانی وه‌به‌رهێنه‌رانی نه‌وتی ئالاسکا، داکووتا و ئاڵبێرتا بکات. ئه‌م کاره‌ش ده‌توانێت گورزێکی کوشنده له وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی نه‌وتی که‌نه‌دا و ئه‌مریکا بێت.
کاتێک که نرخی نه‌وت گه‌یشته 100 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێک، بودجه‌یه‌کی زۆر له پێناو دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت له ئاڵبێرتای که‌نه‌دا و ویلایه‌ته‌کانی داکوتا و ئۆکلاهۆما و تێگزاس به کار هێنرا. ئاساییه که نه‌عیمی ئه‌وه به باشتر بزانێت نرخی نه‌وت له سه‌رووی 20 دۆلاره‌وه بێت، به‌ڵام به‌م نرخه‌ش ڕیاز ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌رده‌وام بێت.
تێچووی زۆری وه‌به‌رهێنان ده‌بێته‌وه هۆی ئه‌وه‌ی که زیانی زۆر به وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی نه‌وت بگات. ئه‌وان ده‌بێت چه‌ندین ساڵ له قه‌یراندا تێپه‌ڕێنن که نرخه‌کان بۆ ئاستی ساڵی 2014 بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که دابه‌زینی نرخی نه‌وت بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تا زۆربه‌ی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان به‌ره‌و مایه‌پووچی هه‌نگاو بنێن. ڕۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت ژوورناڵ پاش وته‌کانی عه‌لی نه‌عیمی وه‌زیری نه‌وتی عه‌ره‌بستان، له بابه‌تێکدا باسی له‌وه کردووه که پێده‌چێت حه‌مامی خوێنی سه‌رهه‌ڵداو له کاریگه‌رییه‌کانی بازاڕی نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رده‌وام بێت، به شێوازێک که کۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی نه‌وت ڕۆژگارێکی ئه‌سته‌م به سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه هه‌ندێک له کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بتوانن له‌م دۆخه ڕزگارییان هه‌بێت، به‌ڵام زۆربه‌یان ناتوانن ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕ بکه‌ن و به ناچاری مایه‌پووچبوونی خۆیان ڕاده‌گه‌ێنن.
قوربانییه‌کانی حه‌مامی خوێن به ته‌نیا کۆمپانیا بچووکه‌کان ناگرێته‌وه. کۆمپانیای بریتیش پترلیۆم ڕایگه‌یاندووه که زیانه‌کانی گه‌یشتووه‌ته 5 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار و تا کۆتایی ساڵی 2015 سێ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری به‌ره‌و ماڵه‌کانیان ناردووه‌ته‌وه. کۆمپانیای ئه‌مریکی هس ڕایگه‌یاندووه که له ساڵی 2015 سێ ملیار دۆلار زیانی به‌رکه‌وتووه، به‌ڵام جۆن هس، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ئه‌م کۆمپانیایه پێداگری له‌وه ده‌کات که بڵێت کۆمپانیاکه‌ی به‌رده‌وامه و خۆڕاگری ده‌کات.
کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان له ئێستادا له قه‌رزه‌کانیاندا نوقم بوون که هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له 115 دۆلاری ساڵی 2014 بۆ ژێر 30 دۆلاری ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م دۆخه بۆ ساڵانێکی زۆر به‌رده‌وام بێت و به‌و شێوازه‌ی که عه‌لی نه‌عیمی ده‌ڵێت هیچ پلانێک بۆ دابه‌زینی ئاستی وه‌به‌رهێنان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کان له ئارادا نییه. له هه‌مان کاتدا به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بازاڕی ئازاد و ڕێژه‌ی خواست و خستنه‌ڕوو و نه‌بوونی ئامرازێکی گونجاو له پێناو دابه‌زاندنی تێچووی کۆمپانیا جیهانییه‌کانی چالاک له گۆڕه‌پانی نه‌وت، پێ ناچێت داهاتوویه‌کی ڕوون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جیهان پێش بینی بکرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پاش ڕاگه‌یاندنی ڕێکه‌وتنی نێوان ڤه‌نزولیا، قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان و ڕووسیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان بۆ سه‌رده‌می پێش ژانۆیه‌ی 2015، جوڵه‌یه‌ک به نرخه‌کان درا به‌ڵام ئه‌م به‌رزبوونه‌وه ته‌نیا 48 کاتژمێر بوو و دیسانه‌وه نرخه‌کان به‌ره‌و دابه‌زین ڕۆیشتن.
له ئاستی جیهانی، کۆمپانیاکانی وزه له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 تا ئێستا 300 هه‌زار هێزی کاریان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها به پێی ڕاگه‌یاندنی کۆمپانیاکانی ڕاوێژکاری – توێژینه‌وه‌یی، گرێبه‌سته‌کانی یه‌ک ترلیۆن و 500 ملیار دۆلاری ساڵه‌کانی 2015 تا 2019 هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها که‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌کان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌شنه‌کانی دیکه‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیل که‌م ببێته‌وه و پێش بینی ده‌کرێت تا سه‌ره‌تای ساڵی 2017 به ڕێژه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیلی دیکه‌ش دابه‌زێت. 48 کۆمپانیای نه‌وت و گازی ئه‌مریکی که به ته‌نیا 23 کۆمپانیایان له ویلایه‌تی تێگزاسن، داوایان له دادگاکانی ئه‌و وڵاته کردووه که به مه‌به‌ستی ڕێگری له مایه‌پووچبوونیان پشتیوانی‌یان لێ بکرێت، به پێی ڕاگه‌یاندنی کۆمپانیای هێنز ئاندبوون، ڕێژه‌ی قه‌رزه‌کانیان ده‌گاته 17 ملیار دۆلار.
ڕێگری عه‌ره‌بستان له هه‌وڵه‌کانی تایبه‌ت به دابه‌زاندنی ئاستی وه‌به‌رهێنان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که له سه‌دا 50ی کۆمپانیاکانی چالاک له وه‌به‌رهێنانی چه‌شنه‌کانی دیکه‌ی نه‌وت، مایه‌پووچی خۆیان ڕابگه‌ێنن. کۆمپانیای پایۆنیر له سێ مانگی چواره‌می ساڵی 2015 تێچوویه‌کی 623 ملیار دۆلاریی هه‌بووه و بودجه‌که‌شی له ساڵی 2016 به ڕێژه‌ی 2 ملیار دۆلار که‌م کردووه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له عه‌ره‌بستان ده‌کرێت که له ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆی که‌م بکاته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی ڕیاز ئه‌وه‌یه که وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی جیهان ڕۆژانه ده‌گاته 93 به‌رمیل که پشکی وڵاته‌که‌یان به ته‌نیا 10 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌یه، هه‌ر بۆیه پێویست نییه که ته‌نیا عه‌ره‌بستان ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆی دابه‌زێنێت له کاتێکدا هیچ گوشارێک بۆ دابه‌زاندنی 83 ملیۆن به‌رمیلی دیکه نییه. کۆی گشتی وه‌به‌رهێنانی ڕێکخراوی نه‌وتی ئۆپێک 33 به‌رمیلی ڕۆژانه‌یه، بۆچی که‌سێک گوشاری ئه‌وه ناخاته سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رانی 60 ملیۆن به‌رمیلی دیکه که ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان دابه‌زێنن؟ بۆچی هیچ گوشارێک له سه‌ر وڵاتانی ڕووسیا، نه‌رویژ، مه‌کزیک و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان نییه که ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی خۆیان دابه‌زێنن تا له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش چه‌شنێک له هاوسه‌نگی له بازاڕدا به‌دی بکرێت. وه‌زیری نه‌وتی عه‌ره‌بستان و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له‌م وڵاته پێیان وایه به ته‌نیا ئۆپێک له دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت و گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی جاران به‌رپرسایه‌تیی له ئه‌ستۆ نییه.
ئیدریس سلێمانی