جام کوردی:
هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئیئتلافی ژێر سه‌رکردایه‌تی عه‌ره‌بستان بۆ یه‌مه‌ن به ئامانجی پشتیوانی له حکومه‌تی عه‌بد ڕه‌به مه‌نسوور هادی سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و یه‌که‌م ساڵۆگه‌ڕی خۆی نزیک ده‌بێته‌وه. له‌م ماوه‌دا به‌شێکی زۆری یه‌مه‌ن، ڕووخاوه و به پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان 6 هه‌زار کوژراوی ئه‌م شه‌ڕه له ئاکامی هێرشه‌کانی ئیئتلافی عه‌ره‌بستان کاره‌ساتێکی مرۆڤیی خوڵقاندووه و به‌ده‌ر له‌مه‌ش، ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیده ده‌رفه‌تی به‌هێزبوونی له باشوری یه‌مه‌ن زیاتر بۆ ڕه‌خساوه. عه‌ره‌بستان که له ماوه‌ی چه‌ندین مانگی ڕابردوو خۆی وه‌ک وڵاتێکی دژبه‌ری تیرۆر ناساندووه و له‌سێداره‌دانه‌کانی ناوخۆییشی له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داناوه، له کرده‌وه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌دا له گه‌ڵ هێزه‌کانی گرووپی تیرۆریستی قاعیده چووه‌ته به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌ش و شه‌ڕی هێزه ناوخۆییه‌کانی یه‌مه‌ن ده‌کات.
له ئێستادا و له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که کۆمه‌ڵگای جیهانی به تایبه‌ت ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپی وه‌ک شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق، سه‌باره‌ت به یه‌مه‌ن ماوه‌ی یه‌ک ساڵه که بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه و به یارمه‌تی ئاشکرا و نهێنی خۆیان ده‌رفه‌ت و موڵه‌تی فه‌رمییان به‌م هێرشانه به‌خشیوه، له ئاکامدا نوێنه‌رانی پارله‌مانی ئه‌ورووپا بڕیاریان دا به په‌سه‌ندکردنی گه‌ڵاڵه‌ی گه‌مارۆی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی، فرۆشتنی هه‌ر چه‌شنه که‌ره‌سته‌یه‌کی سه‌ربازی له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپی بۆ عه‌ره‌بستان قه‌ده‌غه بکه‌ن.
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا چه گۆڕانکارییه‌ک له گۆڕه‌پانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌که‌دا هاتووه‌ته ئاراوه که یه‌کێتی ئه‌ورووپا دیسانه‌وه به‌ره‌و پشتیوانی له مافی مرۆڤ له عه‌ره‌بستان هه‌نگاو ده‌نێت؟ له وه‌ڵامدا ده‌توانین بڵێین که به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه‌بوونی سیاسه‌ته‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و یه‌که‌مایه‌تی هه‌میشه‌یی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری له سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ، پێ ناچێت ئێش و ئازاره‌کان و قوربانییه بێ هه‌ژماره‌کانی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن، هۆی داڕشتنی وه‌ها سیاسه‌تێک بۆ ئه‌ورووپییه‌کان بێت. ماوه‌یه‌کی زۆره که میدیا جیهانییه‌کان دۆخی ناله‌باری گه‌لی یه‌مه‌ن و کێشه و گرفتی زۆری ئه‌وان له بواره جیاجیاکاندا ده‌که‌ن به مانشێتی هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌کانیان، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌ورووپی تا پێش ئه‌مه، هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان پیشان نه‌داوه.
به‌م پێیه‌ش پێده‌چێت ئه‌و هۆکاره سه‌ره‌کییه‌ی که بووه‌ته هۆی گرنگیدانی سه‌ر له نوێی یه‌کێتی ئه‌ورووپا به پرسه‌کانی مافی مرۆڤ، جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و گه‌ڕانه‌وه‌ی تارانه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی. تا پێش په‌سه‌ندکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، یه‌کێتی ئه‌ورووپا له ڕوانگه‌ی جۆربه‌جۆره، په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان به پێویست ده‌زانی. له لایه‌که‌وه، سه‌قامگیری وزه به‌رده‌وام یه‌کێک له نیگه‌رانییه‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا بووه و ئه‌مه‌ش پاش ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا و وڵاتانی ئه‌رووپا، زیاتر بووه و بووه‌ته هۆی هه‌وڵی ئه‌م وڵاتانه له پێناو جۆربه‌جۆرکردنی ڕێگاکانی دابین کردنی وزه و سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌م بواره‌دا. له هه‌ل و مه‌رجی ئاماده‌نه‌بوونی جیدی ئێران له بازاڕه‌کانی وزه و دارایی نێوده‌وڵه‌تی به هۆی گه‌مارۆکانه‌وه، وڵاتانی دیکه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان له ڕیزی هاوبه‌شه بازرگانییه‌کان بوو که جێگره‌وه‌ی گونجاو بۆ دابین کردنی وزه‌ی ئه‌ورووپا بوون. هه‌ر بۆیه یه‌کێتی ئه‌ورووپا به ناچاری پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و تاوانه بێ هه‌ژماره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی له شه‌ڕی یه‌مه‌ن له به‌رچاو نه‌ده‌گرت له به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رچاوه‌یه‌کی وزه‌ی لێ ون نه‌بێت. پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، ئه‌ورووپا ئامانجی سه‌ره‌تایی که‌شتییه نه‌وتییه‌کانی ئێران بوو که به‌ده‌ر له گواستنه‌وه‌ی وزه، ئه‌م په‌یامه‌شی به ئه‌ورووپییه‌کان دا که وڵاتی ئه‌من و سه‌قامگیری ئێران بۆ دابین کردنی وزه‌ی ئه‌ورووپا ده‌فرایه‌تی و ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه.
خاڵێکی دیکه که تا پێش په‌سه‌ندکردن و جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی به هۆکاری بێده‌نگی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له به‌رامبه‌ر کرده‌وه نامرۆڤانه‌کانی ڕژێمی عه‌ره‌بستان، تێوه‌گلاوبوونی ئه‌وانه له پرۆژه‌ی دژایه‌تی کردنی ئێران و نیگه‌رانییه‌کانیان به‌رامبه‌ر به به‌هێزبوونی شێعه‌کان له ناوچه‌که. له لوتکه‌ی سه‌رده‌می گه‌مارۆکان که هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌که به هاوکاری ئێران، ئێرانیان له سه‌رجه‌م کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بێ به‌ش کردبوو، ئێران وه‌ک کاراکته‌رێکی دژ به ئاسایشی ناوچه‌که پێناسه ده‌کرا که به‌هێزبوونی هۆکاری به‌رفراوانتربوونی کێشه و ئاڵۆزییه‌کانه. ئه‌م پرسه‌ش وای کردبوو که یه‌کێتی ئه‌ورووپا له پێناو سنورداربوونی هێزی ئێران، باجی زۆر به هێزه ڕکابه‌ره‌کانی وه‌ک عه‌ره‌بستان بدات.
سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ندکردن و جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، گۆڕه‌پانی سیاسی ناوچه‌که و جیهان به‌ره‌و گۆڕانکاری ڕۆیشت. شاندی دیپلۆماتکاری ئێران به سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتانی جیهان له سه‌ر دوو بنه‌مای ڕێزی به‌رامبه‌ر و هه‌وڵدان به‌ره‌و ئاشتی و سه‌قامگیری جیهانی، له‌وه‌دا سه‌رکه‌وت که خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ڕه‌شه و قه‌یرانی ناوچه‌که به جیهان بناسێنێت و ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنێت که کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌رده‌م کاراکته‌رێکی کاریگه‌ر له چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانانه‌دا بووه. له ئێستادا بڕیاری پارله‌مانی ئه‌ورووپا بۆ ڕێگری له فرۆشتنی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی به عه‌ره‌بستان، ڕه‌نگه یه‌کێک له یه‌که‌م ده‌ره‌نجامه‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی بێت بۆ گه‌لی ناوچه‌که به تایبه‌ت خه‌ڵک و دانیشتووانی زوڵم لێکراوی یه‌مه‌ن. ڕێکه‌وتنێک که نه ته‌نیا خه‌ڵکی ئێرانی له گه‌مارۆکان ڕزگار کرد، به‌ڵکوو ده‌ڕوات تا به ڕوون کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بنه‌ڕه‌تی تیرۆر یارمه‌تیده‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌که بێت.
نووسه‌ر: محه‌ممه‌د مێهدی مه‌زاهیری، مامۆستای زانکۆ و شرۆڤه‌کاری سیاسی
وه‌رگێڕان: جام کوردی