جام کوردی:
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 13ی ڕه‌شه‌ممه ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان له ههنگاوێکی شایسته‌دا به بانگهێشت کردنی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگای کرماشان بۆ پارله‌مانی ده‌یه‌می ئێران و هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی چالاکوانانی ئابوری، بارودۆخی ئابوری ئه‌م پارێزگایه‌یان تاوتوێ کرد.
که‌یوان کاشفی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان له کۆبوونه‌وه‌ی چالاکوانانی ئابوری ئه‌م پارێزگایه له گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خولی ده‌یه‌می ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی، به ئاماژه به‌وه‌ی که پارله‌مانی داهاتوو، جێی هیوا و متمانه‌ی که‌رتی تایبه‌ته، وتی: ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی پارێزگای کرماشان ته‌نیا یه‌ک حه‌وته پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆبوونه‌وه‌ی چالاکوانانی ئابوری بابه‌تێکی دڵخۆشکهرهوهیه.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: ئه‌م ئاماده‌بوونه مزگێنی ئه‌وه‌مان پێ ده‌دات که سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی پارێزگای کرماشان یه‌ک دڵ و هاوڕا ته‌نیا بیر له مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاکه‌یان ده‌که‌نه‌وه و له‌م بواره‌دا، ئابوری و کێشه په‌یوه‌ندیداره‌کانی به یه‌که‌مایه‌تی ئیش و کاره‌کانیان داده‌نێن. هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونیان له‌م کۆبوونه‌وه‌دا سه‌لمێنه‌ری متمانه‌ی ئه‌وانه به که‌رتی تایبه‌ت.
کاشفی به جه‌خت کردنه‌وه له‌وه‌ی که پێویسته هه‌مووان وانه له ڕابردوو بگرن، وتی: پێویسته له چوار ساڵی داهاتوو به باشترین شێواز که‌ڵک وه‌ربگرین و به‌فیڕۆدانی ده‌رفه‌ته‌کان دووپات نه‌که‌ینه‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا سه‌ید قاسم جاسمی نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی شاری کرماشان به ئاماژه به هاوسنوری پارێزگای کرماشان له گه‌ڵ وڵاتی عێراق، وتی: پێویسته قازانجی سنوره‌کانی پارێزگای کرماشان بگاته سه‌ر سفره و خوانی خه‌ڵک.
ناوبراو ئاوڕێکی له کێشه هه‌نووکه‌ییه‌کانی پارێزگای کرماشان دایه‌وه و وتی: به داخه‌وه ماده هۆشبه‌ره‌کان و بێ‌کاری بوونه‌ته کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی پارێزگای کرماشان و له ڕاستیدا گه‌یشتوونه‌ته ئاستی قه‌یران.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: حکومه‌ت به هۆی سنورداربوونی توانا و ده‌فرایه‌تییه‌کانی ناتوانێت ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر بکات و له‌م پێناوه‌دا نیگاکان به‌ره‌و که‌رتی تایبه‌ته که وه‌ک سه‌ره‌کیترین دامه‌زراوه بتوانێت جوڵه‌یه‌ک به‌م دۆخه بدات.
جاسمی ئاماژه‌شی به دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو دا و وتی: به هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی پێویست و به‌رزبوونه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کان، حکومه‌ت کێشه‌کانی ئێستای پێ چاره‌سه‌ر نابێت و پێویست به‌وه ده‌کات که‌رتی تایبه‌ت به یاوه‌ری خه‌ڵک هه‌وڵێکی جیدی و هه‌مه‌لایه‌نه‌یان هه‌بێت.
جاسمی 360 کیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌شی نێوان کرماشان و وڵاتی عێراقی وه‌بیرهێنایه‌وه و ڕایگه‌یاند: ئه‌م سنوره که تا دوێنێ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر پارێزگاکه‌مان بووه، له ئێستادا ده‌رفه‌تێکه که پێویست به‌وه ده‌کات که‌رتی تایبه‌ت به پلانێکی تۆکمه بۆ گه‌شه‌پێدانی بواری بازرگانی له‌م سنورانه‌دا هه‌نگاوی پێویست بگرێته به‌ر.
گه‌شتیار ده‌رمانی و بواری به‌هێزی گه‌شتیاری، کشتووکاڵ و گه‌شه‌ی بازرگانی و هه‌نارده‌کاری له ڕێگای خاڵه سنورییه‌کانه‌وه له‌و بابه‌تانه بوون که نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگای کرماشان له وتاره‌کانیان به ئامانجی گه‌شه و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کان جه‌ختیان لێ کرده‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌ی چالاکوانانی ئابوری و نوێنه‌رانی پارێزگای کرماشان بۆ خولی ده‌یه‌می پارله‌مانی ئێران، هه‌ر یه‌ک له دوکتۆر میسری، سه‌ید قاسم جاسمی، فه‌رهاد ته‌جه‌ری، حه‌سه‌ن سولێمانی و شه‌هاب نادری له‌و نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوانه بوون که به‌شدارییان کرد و ڕا و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به گه‌شه و ئاوه‌دانی پارێزگای کرماشان خسته‌ڕوو.
ئیدریس سلێمانی