جام کوردی:
گۆڕانکاری سیسته‌مه سیاسییه‌کان ئه‌و تێڕوانینه‌یه که به‌رده‌وام له گه‌ڵ ڕۆحیاتی ئه‌مریکییه‌کان ته‌با بووه. فڕۆکه‌که‌انی ئه‌مریکا له ئاسماندا ده‌سوڕێنه‌وه، دیکتاتۆره لاوازه‌کان ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌ڕووخێت و پایته‌خت له کاتێکدا که خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌رقاڵی شایین ئازاد ده‌بێت. هه‌موو ئه‌م دیمه‌نانه ده‌توانێت بۆ که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی بابه‌تێکی شیاو بن. به‌ڵام پێویسته ئه‌مریکا له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو ئه‌وه‌ی وه‌رگرتبێت که گۆڕانکاری سیسته‌مه سیاسییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا ڕێگا نییه. ئه‌زموونه‌کانی ئه‌فغانستان، عێراق و لیبیا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که ئه‌مریکا توانای زۆری له ڕووخاندنی حکومه‌ته‌کاندا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له پێناو کۆتایی هێنان به خه‌م و ئازاره‌کانی خه‌ڵک و ڕه‌وایه‌تی به‌خشین به ئه‌مریکا پێویسته، هێز و توانانی جێگیرکردنی سه‌قامگیری له‌و وڵاتانه‌یه که دیکاتۆره‌کانیان ده‌ڕووخێت و خه‌ڵک له چاوه‌ڕوانی سه‌رده‌مێکی دیکه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانیدان.
پێده‌چێت که ئه‌مریکا له‌م به‌شه‌دا سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆی نه‌بووبێت. له عێراق، ئه‌مریکا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا به بۆنه‌ی ئاماده‌بوونی سه‌ربازی خۆی، سه‌قامگیر و ئه‌منی ئه‌م وڵاته ده‌سته‌به‌ر بکات. له ئه‌فغانستان، ئه‌مریکا پشتیوانیی له مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ کرد. له لیبیا، ئه‌مریکا گۆڕه‌پانه‌که‌ی ڕاده‌ستی هێزه خۆجێییه‌کان کرد و داوای له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد که له‌م ڕێگایه‌دا یارمه‌تیده‌ری ئه‌وان بن. خاڵی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌نگاوانه نه‌بوونی کارامه‌یی و سه‌رنه‌که‌وتنیانه له جێگیربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری. له‌م وڵاتانه‌دا به‌رده‌وامی شه‌ڕ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزی و زیاتربوونی ئاستی تووڕه‌یی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به واشنتن و سیاسه‌ته‌کانی به چاو ده‌بینین.
به‌شێک له‌م کێشه‌یه بۆ ئه‌م ڕاستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له سه‌رکاربوونی دیکتاتۆره‌کان له‌م وڵاتانه‌دا ته‌نیا به‌شێک له کێشه‌که بووه. له ڕاستیدا، له‌م وڵاتانه ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌ره‌ڕای هه‌موو زوڵم و سه‌رکووت کردنی خه‌ڵک، ڕێگر بووه له بڵاوه‌سه‌ندنی ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری. به‌م پێیه‌ش، له سوریاش پێداگری له سه‌ر ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د وه‌ک چاره‌سه‌رێکی کێشه‌که ده‌بینرێت. ئه‌مریکا ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی که داوای مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ئیدانه‌ی ده‌کات. ئه‌مریکا پێی وایه که ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د پێشتر له کورسی ده‌سه‌ڵات لاده‌درا، سوریا به‌م ئاسته تێکه‌ڵاوی شه‌ڕ و خوێنڕشتن نه‌ده‌بوو. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش له به‌رچاو بگرین که کێشه‌ی سوریا به ته‌نیا له هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی پاوانخواز و خۆسه‌پێن کورت ناکرێته‌وه. پێویسته ئه‌مریکا له‌وه تێبگات که سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م هێز و توانای سه‌ربازی خۆی، ناتوانێت به ستراتیژی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌کان، ئه‌من و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابین بکات. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، پێویسته سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م که‌م و کوڕییه‌کان، ئه‌مریکا بیر له هاوکاری له گه‌ڵ ئه‌م ڕژێمانه بکاته‌وه. ئه‌گه‌رچی قبووڵ کردنی ئه‌م ڕاستییه ئه‌سته‌مه به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له بیر بکه‌ین که بژارده‌یه‌کی دیکه له به‌رده‌ستدا نییه.
نووسه‌ر: جێرمی شاپیرۆ / سه‌رچاوه: نیۆیۆرک تایمز
وه‌رگێڕان: جام کوردی