به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نامیق هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای کردنه‌وه‌ی پێشانگای کتێب و به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: له‌ڕاستیدا پڕۆژه‌یه‌کی باش بوو له نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ئێمه باسی چالاکییه‌کی هاوبه‌ش بکه‌ین، چونکه‌ی ئێران به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانییه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌تایبه‌ت له بواره‌کانی کتێب و پیشه‌ی ده‌ستی و هونه‌ردا زۆر پێگه‌یه‌کی به‌رزی هه‌یه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئێمه‌ش یه‌که‌مین هه‌نگاومان له‌م بواره‌دا هه‌ڵگرت.
هه‌ورامی له وتووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ جام کوردی وتی: ئه‌وه‌ی که له توانای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریدا بوو وه‌ک دابینکردنی هۆڵ و پێداویستییه‌کانی دیکه دابینمان کردووه و به‌خته‌وه‌رین که پێشانگاکه کرایه‌وه و هیوادارین کاری باشتر و گه‌وره‌تر پێکه‌وه بکه‌ین. نامیق هه‌ورامی له کۆتاییشدا وتی: ده‌بێ نه‌یشارینه‌وه که ڕێچکه و بنه‌ڕه‌تی زمانی کوردی و فارسی زۆر لێک نزیکن، ئه‌گه‌ر برای یه‌ک نه‌بن ئامۆزای یه‌کن، پێم وایه پاش ساڵی 1921 که حکومه‌تی عێراق دروست ده‌بێت تا ئێستا نزیکایه‌تی ڕۆحی کوردی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کان زۆرتره تا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ئاستی به‌ڕێوه‌چوونی پیشانگاکه وتی: پێشانگای ئێستا زۆر له ئاستێکی به‌رزدایه و کتێبی زۆر باشی تێدایه و له‌به‌شی زانستیدا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده. ئاماده‌بوونی زانکۆکانی به‌هه‌شتی و ئه‌سفه‌هان قورساییه‌کی باشی داوه‌ته به‌شی زانستی پێشانگاکه.