جام کوردی:
نوێترین سیناریۆی ئه‌مریکا بۆ عێراقییه‌کان، به‌نداوی موسڵه که له دوایین ڕۆژه‌کانی ساڵی 2015 له واشنتنه‌وه بوو به هه‌وێنی ئیش و کاری ڕاگه‌یاندنه‌کان و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه و له هه‌مان کاتدا، زۆربه‌ی عێراقییه‌کان به چیرۆکێکی گوماناویی ده‌زانن و باوه‌ڕیان وایه که ئه‌م به‌نداوه به هێرشێکی سه‌ربازی نه‌بێت ناڕووخێت.
ڕووخانی به‌نداوی موسڵ وه‌ک گه‌وره‌ترین به‌نداوی عێراق، هه‌واڵێکی مه‌ترسیدار بوو که دانیشتووانی ئه‌م وڵاته له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه و میدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بی له پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش، ئه‌م هه‌واڵه‌یان له گه‌ڵ هه‌واڵه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک تیرۆر و قه‌یرانی دارایی بۆ عێراقییه‌کان به دیاری هێنا. له یه‌که‌م ڕۆژه‌کاندا و بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌واڵه‌که به جیدی وه‌ربگیردرێت، به‌م هۆیه‌وه باراک ئۆباما په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه گرت و سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانی ڕووخانی ئه‌م به‌نداوه هۆشداریی دایه به‌رپرسان و حکومه‌تی عێراق.
له درێژه‌دا، ڕۆژنامه‌ی الشرق الاوسط به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێکردنی ترس و دڵه‌ڕاوکێ له عێراق و سه‌باره‌ت به ورده‌کاری په‌یوه‌ندییه‌که‌ی نێوان ئۆباما – ئه‌لعبادی، ڕایگه‌یاند که سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌ی باس کردووه که شه‌وان خه‌وی ڕووخانی به‌نداوی موسڵ و له‌ناوچوونی خه‌ڵکی عێراق ده‌بینێت. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وته، یه‌کێک له ژنڕاڵه‌کانی ئه‌مریکی له ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆر له ناوچه‌که باسی له‌وه کردووه که مه‌ترسی ڕووخانی به‌نداوی موسڵ جیدییه.
پاش ئه‌مه‌ش، ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له ڕاپۆرتێکدا له به‌رواری 11ی ژانۆیه ده‌نووسێت که ئه‌گه‌ر به‌نداوی موسڵ بڕووخێت، گیانی یه‌ک ملیۆن و 400 هه‌زار عێراقی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه.
مه‌ترسییه‌کانی ڕووخانی به‌نداوی موسڵ که ده‌بێته هۆی ژێر ئاو که‌وتنی ناوچه‌یه‌کی گه‌وره له موسڵ تا به‌غدا، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که به که‌ڵک وه‌رگرتن له فلێمه ئه‌رشیڤییه‌کان و ته‌کنیکی ئه‌نیمه‌یشن، گرته‌ی ڤیدیۆیی به‌رهه‌م بهێنرێت و به خێرایی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو بکرێته‌وه. هه‌ندێک له چالاکوانانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ته‌نانه‌ت ئاستی دوژمنایه‌تییان به‌رامبه‌ر به عێراقییه‌کان به‌رفراوانتر کرد و ڕاپۆرتی درۆ و بێ بنه‌مایان سه‌باره‌ت به‌م پرسه بڵاوکردووه‌ته‌وه که قۆناغی دووه‌می ئه‌م سیناریۆیه‌ی خوڵقاندووه.
له کاتێکدا که ئه‌م هه‌واڵه بوو به هۆی ترس و دڵه‌ڕاوکێی دانیشتووانی عێراق و ئه‌مریکییه‌کان پێداگرییان له سه‌ر ڕووخانی به‌نداوی موسڵ ده‌کرده‌وه، حکومه‌تی عێراق له ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوو ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که هیچ مه‌ترسییه‌ک سه‌باره‌ت به ڕووخانی ئه‌م به‌نداوه له ئارادا نییه.
مێهدی ڕه‌شید به‌رپرسێکی باڵا له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که هیچ هێمایه‌ک سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕووخانی به‌نداوی موسڵ بوونی نییه. ناوبراو وتی که دانوستان له گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی ئیتالی سه‌باره‌ت به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئاسایی به‌نداوه‌که گه‌یشتووه‌ته قۆناغی کۆتایی.
پاش ئه‌و پیلانه ڕاگه‌یاندنه، شاره‌زایان ڕایانگه‌یاند که سه‌رجه‌م هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌کانی تایبه‌ت به ڕووخانی به‌نداوی موسڵ بۆ په‌له کردن له واژۆبوونی گرێبه‌ست له گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیا ئیتالییه بووه، واته ئامرازی سیاسی و ئابوری.
وه‌فیق سامه‌رایی له شاره‌زایانی بواری ستراتژیکی عێراق به ئاماژه به هه‌وڵه‌کانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان به سه‌رکردایه‌تی مه‌سعود بارزانی له پشت ئه‌م سیناریۆیه، ئه‌م هه‌واڵانه‌ی به به‌شێک له‌و سیاسه‌ته ناو بردووه که ئامانجه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵات و دیاری کردنی سنوره ناوخۆییه‌کانی عێراقه‌وه هه‌یه.
ناوبراو له یادداشتێکدا ڕایگه‌یاند، به‌نداوی موسڵ به‌ربه‌ستێکی پشتیوانیی به ناوی به‌نداوی سامه‌ڕا هه‌یه که له ئه‌گه‌ری ڕووخانی به‌نداوی موسڵ، به‌نداوی سامه‌ڕا ده‌توانێت ئاوه‌که‌ی به‌ره‌و زێی ” الثرثار ” له ناوه‌ڕاستی عێراق له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بگوازێته‌وه و ئه‌م زێیه ده‌فرایه‌تییه‌کی هه‌ره باڵای بۆ پاشه‌که‌وت کردنی ئاوی به‌نداوی موسڵ هه‌یه.
سه‌یف خه‌یات و جه‌لال عاشور دوو په‌یامنێری عێراقی له ڕاپۆرتێکدا له ڕۆژنامه‌ی العالم الجدید ڕایانگه‌یاندووه که دۆسیه‌ی ئه‌م به‌نداوه بۆ باڵوێزی عێراق له ئیتالیا ده‌گه‌ڕێته‌وه که له ئه‌ندامانی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستانه. به پێی نووسینی ئه‌م دوو په‌یامنێره عێراقییه، بۆ ئه‌وه‌ی که په‌له له واژۆکردنی گرێبه‌ستی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌که بکرێت، پێویستیان به پیلانێکی ڕاگه‌یاندن هه‌بووه.
هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به پێدانی پرۆژه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ به کۆمپانیای تریفی ئیتالیا به بایه‌خی 2 ملیار دۆلار، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ناردنی 450 سه‌رباز بۆ عێراق و په‌یوه‌ندی به هێزه‌کانی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆر به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا ده‌ربڕیوه، له کاتێکدا که تا پێش ئه‌مه به‌رده‌وام دژایه‌تی ئیئتلافه‌که‌ی کردووه.
ئه‌حمه‌د بامرنی باڵوێزی عێراق له ئیتالیا دوو ئامانجی هه‌یه، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که تێچووی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ به بودجه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌بێت و دووه‌م ئه‌وه‌ی که داهاتی ئه‌م به‌نداوه سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنانی کاره‌با له به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌بێت.
ئه‌م ڕاپۆرته هه‌ندێک ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵه‌ی سه‌باره‌ت به ڕووخانی به‌نداوی موسڵ ئاشکرا کرد که تێیدا ئه‌مریکییه‌کان به‌شدارییان هه‌بووه و ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عێراق زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه ئه‌وه‌ی پیشان دا که به‌نداوه‌که مه‌ترسییه‌کی ئه‌وتۆی له سه‌ر نه‌بووه و به ته‌نیا پێویستی به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئاسایی هه‌یه.
پاش ماوه‌یه‌ک له ناوچه‌ی مه‌کحوول له باکوری سه‌ڵاحه‌دین و له سه‌ر ڕێگای موسڵ له فه‌رمانده‌یه‌کی ئاماده‌بووی ناوچه‌که‌مان بیست که وتی، نیگه‌رانی زۆر سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشێکی هێزه‌کانی ئیئتلاف بۆ به‌نداوی موسڵ له ئارادایه. ئه‌و فه‌رمانده‌یه که له‌و ڕۆژه‌دا به په‌یامنێری هه‌واڵده‌ری ئێرنای ڕاگه‌یاندبوو، ئایا ئه‌وه‌تان له به‌رچاو گرتووه که درووست کردنی به‌نداوێک هاوشێوه‌ی به‌نداوی موسڵ چه‌نده بۆ کۆمپانیاکانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا قازانجی هه‌یه.
له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئه‌و فه‌رمانده‌یه ڕایگه‌یاند: نیگه‌رانی ئه‌وه له ئارادایه که ئه‌مریکییه‌کان به‌م پڕوپاگه‌نده‌یه سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی ڕای گشتی عێراقن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که له هه‌ر ڕێگایه‌که‌وه بێت ئه‌م به‌نداوه به سه‌ر عێراقییه‌کان له موسڵ تا به‌غدا بڕووخێنن.
خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه که جارێکی دیکه ئه‌م هه‌واڵانه بوونه‌ته مانشێتی میدیا جۆربه‌جۆره‌کان و به مه‌به‌ستی ئاڵۆز پیشاندانی دۆخه‌که له سه‌ر زاری سه‌رچاوه بێ ناسنامه‌کان ڕایانگه‌یاند که ئه‌ندامانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له ئاکامی مه‌ترسییه‌کانی ڕووخانی به‌نداوی موسڵ، به‌غدایان به جێ هێشتووه که باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا پاش چه‌ند کاتژمێر ئه‌مه‌ی به درۆخسته‌وه، به‌ڵام شه‌پۆلی میدیایی ده‌ستیان دایه بڵاوکرده‌نه‌وه‌ی هه‌واڵه تایبه‌ته‌کان و سه‌ر له نوێ فلێمه هالیڤوودییهکان به ناوی ڕووخانی به‌نداوی موسڵ گه‌ڕانه‌وه تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
ئه‌مریکییه‌کان سه‌باره‌ت به ئامۆژگاری هاووڵاتیانی خۆیان بۆ به‌جێ هێشتنی خاکی عێراق، ئاماژه‌یان به لێدوانه‌کانی حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی له ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی ڕابردوو داوه که جه‌ختی له‌وه کردبووه، هیچ مه‌ترسییه‌ک له سه‌ر به‌نداوی موسڵ نییه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، حکومه‌ت هه‌ندێک ڕێ و شوێنی تایبه‌تی گرتووه‌ته به‌ر.
ئایا پرسی به‌نداوی موسڵ په‌یوه‌ندی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی کۆمپانیاکانی ئه‌مریکا له عێراقه‌وه هه‌یه؟ ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکی فیزیکاڵ تایمز له به‌رواری 23ی فوریه ئاشکرای کردووه که ژماره‌ی کۆمپانیا به‌ڵێنده‌ره‌کانی ئه‌مریکا که له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری کار ده‌که‌ن، له 250 کۆمپانیا له ساڵی ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته 2 هه‌زار و 28 کۆمپانیا. ئه‌م ڕێژه‌یه، ئه‌و به‌ڵێنده‌ره ئه‌مریکییانه پیشان ده‌دات که له گه‌ڵ سوپای عێراق هاوکاری ده‌که‌ن و به‌راورد به‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ی که حکومه‌تی ئه‌مریکا له عێراق به‌کاری هێناون، ژماره‌یه‌کی زۆر که‌مه.
به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕۆژنامه ئه‌مریکییه‌که ڕایده‌گه‌ێنێت، له ئێستادا له سه‌دا 70ی به‌ڵێنده‌ره چالاکه‌کانی عێراق، ئه‌مریکین، ئایا نابێت گومانمان له سه‌ر به‌نداوی موسڵ هه‌بێت؟
به‌نداوی موسڵ له ساڵی 1983 به درێژایی 3 کیلۆمه‌تر و 200 مه‌تر و به‌رزایی 131 مه‌تر له 50 کیلۆمه‌تری شاری موسڵ بنیات نراوه و پاش که‌وتنی موسڵ، له لایه‌ن تیرۆریستانی داعش کۆنتڕۆڵ کرا، به‌ڵام هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان پاش ماوه‌یه‌ک شکستیان به تیرۆریستانی داعش هێناو و ئه‌و به‌نداوه‌یان کۆنتڕۆڵ کرده‌وه.
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕان له هه‌واڵده‌ری ئێرناوه: ئیدریس سلێمانی