جام کوردی:
جێگری هه‌ماهه‌نگی کاروباری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی پارێزگاری کرماشان به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر پێویستی ناساندنی پارێزگاکه و ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیاری له لایه‌ن میدیاکانه‌وه، ئه‌مه‌ی له پێناو ڕاکێشانی ژماره‌یه‌کی زۆری گه‌شتیاران به کاریگه‌ر ناو برد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجته‌با نیک کردار له کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی نه‌ورۆزی که له بینای پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: پێویسته که پێش هاتنی جێژنی نه‌ورۆز، ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیاری کرماشان له ڕێگای میدیاکانه‌وه بانگه‌شه‌ی پێویستی بۆ بکرێت.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ڕۆڵ و پێگه‌ی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوه‌ندی کرماشان کرده‌وه و داوای کرد که ناو و وێنه‌یه‌کی شیاو له کرماشان به خه‌ڵک پیشان بدات.
نیک کردار ڕایگه‌یاند: پێویست به‌وه ده‌کات که دێڕێکی کورت و کاریگه‌ر سه‌باره‌ت به ناساندنی پارێزگای کرماشان دیاری بکرێت و له ڕێگای میدیاکان به تایبه‌ت میدیای نیشتمانی ڕێکلام و بانگه‌شه‌ی بۆ بکرێت.
جوان و ڕازاوه‌تربوونی شاره‌کانی پارێزگای کرماشان بۆ جێژنی نه‌ورۆز له‌و خاڵانه بوو که جێگری هه‌ماهه‌نگی کاروباری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی پارێزگاری کرماشان جه‌ختی له سه‌ر کرده‌وه.
نیک کردار وتی: ڕازاوه‌ترکردنی شاره‌کان پێش هاتنی نه‌ورۆز و به‌رده‌وامیدان به‌م ڕه‌وته له ڕۆژه‌کانی نه‌ورۆز، بابه‌تێکی گرنگه که پێویسته شاره‌وانییه‌کان به بایه‌خه‌وه جێبه‌جێی بکه‌ن.
ناوبراو به ئاماژه به به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگاکانی پیشه‌سازی ده‌ستی تایبه‌ت به جێژنی نه‌ورۆز، جه‌ختی کرده‌وه که پێویسته له‌م پێشانگایانه‌دا، پیشه‌سازی ده‌ستی و هونه‌ره ڕه‌سه‌نه‌کانی پارێزگای کرماشان نمایش بکرێت و ڕێگری له‌وه بکرێت که کاڵای بێ کوالیتی چینی و کاڵای بیانی تێیدا نمایش بکرێت و ڕاشیگه‌یاند که پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی پارێزگای کرماشان چاودێری ئیش و کاری پێشانگاکان بکات.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی پارێزگای کرماشان هه‌روه‌ها پێویستی سامانده‌ری نان برێنجی و سه‌وقات فرۆشییه‌کانی به تایبه‌ت له سه‌ره‌تا و کۆتایی ڕێگای شاره‌کان وه‌بیر هێنایه‌وه و وتی: ده‌زگا و فه‌رمانگه‌کانی په‌یوه‌ندیدار چاودێری پێویستیان له سه‌ر دابین کردن و فرۆشتنی هه‌بێت.
سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ورۆزی پارێزگای کرماشان ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی چالاکییه‌کانی تایبه‌ت به نه‌ورۆز و خزمه‌تگوزارییه‌کانی پێویستی خسته‌ڕوو.
ئه‌سغه‌ر ڕه‌شنوو وتی: له ڕۆژی 25ی ڕه‌شه‌مه نمایشی ناوه‌ندی خزمه‌تگوزارییه‌کانی تایبه‌ت به سه‌ردانه نه‌ورۆزییه‌کان له کرماشان به‌ڕێوه ده‌چێت.
پارێزگای کرماشان به هه‌بوونی زیاتر له 4 هه‌زار ئاسه‌واری مێژووی و سرووشتی نیشتمانی تۆمار کراو و ئاسه‌واری به‌رده‌نووسی بێستوون که له سه‌ر ئاستی جیهانیدا ناوی تۆمار کراوه، ساڵانه به تایبه‌ت له کاتی نه‌ورۆز پێشوازی له سه‌دان هه‌زار گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی ده‌کات، به‌ڵام ڕێژه‌ی گه‌شتیارانی بیانی به‌راورد به گه‌شتیارانی ناوخۆیی زۆر که‌مه و پێویست به‌وه ده‌کات به هۆی سنوری هاوبه‌شی کرماشان له گه‌ڵ وڵاتی عێراق، پلانی تایبه‌ت به ڕاکێشانی گه‌شتیاران دابڕێژرێت.