جام کوردی:
بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له بیر بکه‌ن، ململانێ له بیر بکه‌ن، توندووتیژی له بیر بکه‌ن. ئێرانییه‌کان پیشانیان دا که داواکارییه‌کانیان له پێناو خوڵقاندنی گۆڕانکاری به ته‌نیا له ڕێگای سندۆقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه ده‌که‌ن به کرده‌وه. چه پایته‌خته‌کانی ڕۆژئاوا ئاماده‌ی دان پێدادان بن یان نه، ئێران خاوه‌ن دیمۆکراسیه‌ته. ئه‌گه‌رچی که‌م و کوڕیش هه‌یه به‌ڵام دیمۆکراسیهتێکه که چه‌ندین ده‌یه له به‌رامبه‌ر هێرش و پیلانی زۆری وه‌ک شه‌ڕی عێراق، گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا، گه‌مارۆی نه‌وتی و تۆمه‌تی بێ بنه‌ما خۆڕاگری کردووه.
ئه‌م مانگه وه‌ک قۆناغێکی مێژوویی بۆ گۆڕانکاری دیمۆکراتیک له ئێران ده‌ناسرێت، هه‌ڵبژاردنێک که تێیدا خه‌ڵکی ئێران ئه‌ندامانی پارله‌مانی داهاتوو و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌رییان هه‌ڵبژارد. له کاتێکدا که پارله‌مان به‌رپرسی یاسادانانی وڵاته، ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ڕێبه‌ری به‌رپرسایه‌تی ده‌ستنیشان کردنی ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی له ئه‌ستۆیه.
پێویست به وتنه‌وه ناکات که ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو. چیدی ئێران له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دووره‌په‌رێز نییه و بووه‌ته هێزێکی کاریگه‌ر له ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ڕۆڵی هاوپه‌یمانێکی به‌هێز له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ده‌گێڕێت.
سه‌باره‌ت به ئێران تێڕوانینێکی زۆر هه‌ڵه له ئارادایه، یان به ڕای من ئێران بچووک بینراوه، ئێران زیاتر له وڵاتێکه، به‌ڵکوو شارستانیه‌تێکی کۆن خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی سیاسی و کلتوری به‌هێزه. ئێرانییه‌کان خه‌ڵکانێکی ئاگا و ووشیارن. نیشتمان و مێژووی ئه‌وان ئه‌وه‌نده که باسی خودا ده‌کات، باس له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات.
په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو نه‌ریته له گه‌ڵ یه‌کدی له لایه‌ن ئایه‌تووڵا خومه‌ینی و له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێکی حکومه‌تی له ساڵی 1979 پێک هات که هه‌ر دوو به‌شی حکومه‌ت پارێزه‌ری یه‌کدین و ئه‌مه‌ش له گۆڕه‌پانی سیاسی قبووڵکراوه. له کاتێکدا که له زۆربه‌ی دیمۆکراسییه‌کان، ئائین و سیاسه‌ت لێک جیا کراونه‌ته‌وه، ئێران سیسته‌مێکی نوێی پێکهێناوه که ئه‌م دوو ته‌وه‌ره‌ی پێکه‌وه تێکه‌ڵ کردووه.
دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ که‌شی گه‌رمی ڕۆژانی ڕابردوو، ئه‌و وڵاته‌ی که دوو هه‌ڵبژاردن تێیدا به‌ڕێوه‌چوو. له کاتێکدا که له ئێران لایه‌نه جیاوازه‌کانی سیاسی سه‌رقاڵی چالاکین، به‌ڵام دوو لایه‌نی سیاسی به‌هێز ده‌بینرێن، بناژۆخوازه‌کان و ڕیفۆرمخوازه‌کان.
وته‌ی ئێرانییه‌کان چی بوو؟
ئێرانییه‌کان له نێوان ئه‌م دوو ڕه‌وته‌دا هه‌ڵبژاردنیان به‌ڕێوه برد. ئه‌گه‌ر تاران پشتیوانیی له ڕیفۆرمخوازه‌کان کرد، پارێزگاکانی دیکه زۆرترین ده‌نگیان به بناژۆخوازه‌کان داوه. ئه‌وه‌ی که له ده‌ره‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌دی ده‌کرێت، کاندیده‌کانی ڕیفۆرمخوازه‌کان زۆرترین کورسییه‌کانی تارانیان به ده‌ست هێناوه.
وڵات به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟
به پێی ئه‌وه‌ی که نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاندووه وڵات هه‌نگاوه‌کانی پێشه‌وه ده‌بڕێت. ڕێبه‌ری باڵای ئێران سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی زۆری به‌شداری خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کان، پیرۆزبایی له خه‌ڵکی وڵات کرد و ئاماژه‌ی به‌م خاڵه گرنگه دا که گرنگترین بابه‌ت، یه‌کێتی گه‌لی ئێرانه.
زۆربه‌ی شرۆڤه‌کاران ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به ده‌نگی متمانه‌ی گه‌ل به کابینه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوا به سه‌رۆکایه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی ناو ده‌به‌ن و هه‌ندێکی دیکه له شرۆڤه‌کاران و شاره‌زایانی سیاسی پێیان وایه که ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌رفه‌تی ئه‌وه به سه‌رۆک ڕۆحانی ده‌دات که ڕه‌وتی یاسادانان ئاسانتر تێپه‌ڕێنێت. سادق زیباکه‌لام، مامۆستای زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی تاران ده‌ڵێت: ڕۆحانی به‌راورد به پارله‌مانی پێشوو ڕووبه‌ڕووی دژایه‌تی و کێشه‌ی که‌متر ده‌بێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت پێویسته چاوه‌ڕوان بین و ڕیژه‌ی ئه‌م که‌مبوونه‌وه‌ش ببینین.
به پێی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی که له گۆڕه‌پانی سیاسی ئێران به‌دیهاتووه، که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی زۆر له ئێران‌دا ده‌بینرێن که پێویسته چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین که چالاکی سیاسی ئه‌وان له به‌رده‌م پرسه گرنگه‌کاندا ببینین.
نووسه‌ر: کاترین شاکدام / سه‌رچاوه: ڕاشا توده‌ی
وه‌رگێڕان: جام کوردی