جام کوردی:
ماڵپه‌ڕی ئه‌نته‌رنێتی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی n-tv ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند که یه‌که‌م بانکی ئه‌م وڵاته ده‌ستی به چالاکییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، n-tv ڕایگه‌یاندووه: بانکی بازرگانی ئه‌ورووپا و ئێران له شاری هامبورگ، پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و وڵاتانی ئه‌ورووپی دستی داوه‌ته چالاکییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران به تایبه‌ت گواستنه‌وه‌ی پاره و چالاکییه‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیدار.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه: بانکی بازرگانی ئه‌ورووپا و ئێران له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوو چالاکییه‌کانی ده‌ست پێکردووه. ئه‌م بانکه که موڵه‌تی ئه‌ڵمانیای هه‌یه له پێنج ساڵی ڕابردوو له ڕیزی گه‌مارۆکانی بانکی ئه‌ڵمانیا بووه و داراییه‌کانی بلۆک کرابوو. له ناوه‌ڕاستی مانگی فوریه، ئه‌م بانکه سه‌ر له نوێ په‌یوه‌ندییه‌کانی به سیسته‌می سویفت ئاسایی کرایه‌وه و چالاکییه‌کانی له وه‌رزێکی نوێ‌دا ده‌ستی پێکردووه.
که‌ناڵی n-tv هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: زێگمار گابرێل وه‌زیری ئابوری ئه‌ڵمانیا به‌م دواییانه هه‌وڵه‌کانی له پێناو ڕه‌زامه‌ندی بانک و دامه‌زراوه داراییه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانیان له ئه‌ڵمانیا چڕتر کردووه‌ته‌وه و ماتیاس ماخنیکی جێگری بۆ دانوستان له گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌و بانک و دامه‌زراوانه ڕاسپاردووه.