جام کوردی:
ئاماده‌بوونی ئێران، عه‌ره‌بستان، تورکیا، ئه‌مریکا و ڕووسیا به بیر و بۆچوونی جیاواز و به‌رژه‌وه‌ندی دژ به یه‌ک له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر خاکی سوریا نه‌ک ته‌نیا پیشانده‌ری ئه‌سته‌می ئه‌م قه‌یرانه‌یه، به‌ڵکوو هۆکاری درێژه‌پێدان و ڕێگرییه له چاره‌سه‌رێکی تاکلایانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر یه‌ک له‌م وڵاتانه.
له به‌رواری 8ی ڕه‌شه‌ممه به‌رامبه‌ر به 27ی فوریه، بڕیاری ژماره 268ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به کۆی ده‌نگ په‌سه‌ند کرا که له لایه‌ن ئه‌مریکا و ڕووسیا پێشنیار کرابوو. ئه‌م بڕیاره داوای له لایه‌نه‌کانی کاریگه‌ر له قه‌یرانی سوریا کردووه که به له‌به‌رچاوگرتنی بڕگه‌کانی له یه‌که‌م کاتژمێره‌کانی ڕۆژی 27ی فوریه له ناوچه دیاری کراوه‌کان، ڕێگری له پێکدادانی نێوان ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه بکات و به چه‌شنێک په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌واندا بێته ئاراوه.
ئه‌مریکییه‌کان له سه‌ره‌تادا سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجام و جێبه‌جی کردنی ئه‌م هه‌نگاوه له سه‌ر زاری باراک ئۆباما به گومانه‌وه لێدوانیان ده‌دا و بڕوایان به‌وه هه‌یه که ڕووسیا ده‌سه‌ڵاتی خۆیی له پێناو جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ئاگربه‌سته به کار هێناوه، داوای ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن که ڕووسیا زیاتر به‌رپرسایه‌تی نێوه‌ندگێڕی له ئه‌ستۆ بگرێت.
به پێی وته‌کانی پوتین ئه‌م قۆناغه به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له قه‌یرانی سوریا داده‌نرێت. هه‌ڵوێستێک که ئه‌مریکا ئه‌وه‌نده‌ش ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ده‌رنابڕێت. تا ئێستا 97 گرووپ و سوپای سوریا و هێزی ئاسمانی ڕووسیا سه‌باره‌ت به ڕاگه‌ێندراوی ئاگربه‌ست وه‌فادارییان ده‌ربڕیوه و ڕووسیا به کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێکی کۆنتڕۆڵی ئاگربه‌سته‌که له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی باسل الاسد له لازقیه به ناوی خهمیمیم و به که‌ڵک وه‌رگرتن له فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کان، هه‌وڵه‌کانی له‌م پێناوه‌دا به کار ده‌گرێت.
یه‌که‌م ده‌ره‌نجامی ئه‌م گۆڕانکارییانه پێکهێنانی دوو لایه‌نی به‌رپرس و دانوستانکاره که لانیکه‌م بیر و ڕای هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به به‌شێک له پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌یه. لایه‌نێک به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا و لایه‌نێکی دیکه به سه‌رکردایه‌تی ڕووسیا که حکومه‌تی دیمه‌شقیش له خۆ ده‌گرێت.
درێژه‌ی ئه‌م نووسینه تێڕوانینێکی گشتی و به‌راییه سه‌باره‌ت به‌م ڕه‌وته و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی که بۆ ئێران پێش بینی ده‌کرێت:
ئه‌گه‌ره‌کان:
1)ده‌توانین به دڵنیاییه‌وه بڵێین که ده‌سه‌ڵاتی سوریا له ئێستادا له ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به تایبه‌ت ئه‌مریکا و ڕووسیایه. به‌م مانایه که ئه‌گه‌رێکی دووره که حکومه‌تی نیشتمانی سوریا بتوانێت یان بیه‌وێت چیدی ڕووسیا له‌و وڵاته‌دا کرده‌وه‌یه‌کی نه‌بێت.
2)پێده‌چێت ڕووسیا و ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر له کۆتاییدا پێکه‌وه ناکۆکییان نه‌بێت، له چۆنیه‌تی و میکانیزمی به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌کان نابێت ناکۆکی ئه‌وتۆیان هه‌بێت.
3)به ده‌سپێکی نه‌بوونی پێکدادانی ڕووسیا و سوریا له گه‌ڵ نه‌یارانی میانه‌ڕۆ به هۆی له‌به‌رچاوگرتنی بڕگه‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه، گرووپه‌کان سه‌باره‌ت به پێکهاته و له ئاکامدا ڕه‌وایه‌تی سیاسی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌نه ئاستێکی دیکه.
4)ڕووسیا به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا خواست و به‌ڵێنی زیاتری بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی سیاسی ئه‌م کێشه‌یه هه‌یه تا به سه‌لماندنی به‌رپرسایه‌تی خۆی، بتوانێت کاریگه‌ری زیاتری له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌رووپا و ئه‌مریکا سه‌ر له نوێ دابڕێژێت. ئه‌مه پوتین بوو که به پچڕانی به‌رنامه ئاساییه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستی سوریا گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتن.
5)ڕۆڵی وڵاتانێک وه‌ک ئێران، تورکیا و عه‌ره‌بستان به شێوازی ڕاسته‌وخۆ ڕووی له دابه‌زین کردووه و ده‌توانین بڵێین که کۆنتڕۆڵ کراوه و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی مۆسکۆ – واشنتن درێژه‌ی پێ ده‌درێت.
6)به هۆی ئه‌وه‌ی که له ڕووی پانتایی و ڕووبه‌ره‌وه، ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی داعش و به‌ره‌ی نوسره زیاتر له گرووپه‌کانی دیکه‌یه و به عێراق، عه‌ره‌بستان و تورکیا ده‌به‌سرێته‌وه، هه‌ر بۆیه ناسنامه‌یه‌کی سیاسی به ناوی سوریا له ماوه‌ی 5 تا 10 ساڵی دیکه چاره‌سه‌ری دیاری ناکرێت.
به‌م پێش بینی و خوێندنه‌وانه‌ش ده‌توانین چه‌ندین ئه‌گه‌ر له به‌رچاو بگرین:
1)ئاگربه‌ست له ناوچه ڕاگه‌ێندراوه‌کان که به‌راورد به ناوچه‌کانی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان زۆر بچووک و سنورداره، درێژه‌ی پێ ده‌درێت.
–چیدی ده‌ستی حکومه‌تی سوریا به سنوره‌کانی تورکیا ناگات.
–هه‌نگاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سوریا به تایبه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان پێویست به ڕه‌زامه‌ندی و له‌به‌رچاو گرتنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌کات.
–دوو ناوچه‌ی کوردنشینی حه‌سه‌که و کۆبانی به ئاماده‌بوونی ڕووسیا له بنکه‌ی ئاسمانی قامیشلوو و ئه‌مریکا له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی کشتووکاڵی دیکه له مه‌ودای 45 کیلۆمه‌تری قامیشلوو به‌ره‌و عێراق، بووه‌ته ناوچه‌یه‌کی ئارام که له لایه‌ن ئه‌م دوو هێزه‌وه پشتیوانی لێده‌کرێت. ئه‌م ناوچه‌یه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری پێکهێنانی کوردستانی ئازاد گرنگی زۆری هه‌یه.
–دانوستانه سیاسییه‌کان به سه‌رپه‌رشتیاری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان درێژه‌ی ده‌بێت.
–ڕه‌نگه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پرسی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئاشتی پارێز له هه‌ندێک له هێڵه‌کانی ته‌ماس په‌سه‌ند بکات.
–به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی ئه‌مریکا و ڕووسیا ده‌ره‌نجامی هه‌بووه و ده‌توانێت نموونه‌یه‌ک بۆ هاوکاری زیاتر بێت.
2)ناوچه‌کانی ئاگربه‌ست له ئه‌گه‌ری پاشه‌کشه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره په‌ره‌ی پێ ده‌درێت.
3)داعش و به‌ره‌ی نوسره به‌ره‌نگاری گوشاره‌کان ده‌بنه‌وه.
–سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌ره‌و ئاراسته‌ی له‌ناوبردنی سه‌رکرده‌کان و که‌سانی کاریگه‌ره له ناو گرووپی تیرۆریستی داعش. به‌ڵام ئه‌سته‌مه که ئایدۆلۆژیا و هێزه‌کانی ئه‌م گرووپه له پێناو په‌روه‌رده‌کردنی سه‌رکرده‌کانیان له ناو ببرێت. به‌ڵام ئه‌م بیر و هزره وه‌ک تاڵیبانی ئه‌فغانستان که خۆی وه‌ک به‌شێکی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌پاندووه له داهاتوودا به‌شێک له چاره‌سه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه ده‌بێت.
–ئه‌گه‌ری پێکدادان له نێوان لایه‌نه‌کانی دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د و ئیئتلافی نێوان ئه‌وان له ئارادایه.
4)ئاگربه‌ست به هۆی پێشێل کردنی به‌رده‌وامی لایه‌نه‌کان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
–ئه‌گه‌ری گرتنه‌به‌ری بڕیاری جیدی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به ناردنی هێزی ئاشتی پارێز پێش بینی ده‌کرێت.
–ده‌ره‌نجامی ئه‌م قه‌یرانه هه‌رچی بێت تێڕوانینی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ داهاتوو ڕوونتر ده‌کاته‌وه. ده‌ره‌نجامی ئه‌م قه‌یرانه په‌یوه‌ندی سیاسی ئێران له گه‌ڵ تورکیا، ڕووسیا، عه‌ره‌بستان و لۆبنان دیاری ده‌کات. ده‌ره‌نجامی ئه‌م قه‌یرانه هاوسه‌نگی لێک تێگه‌یشتنی سیاسه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نێوان ئێران – ئه‌مریکا و ئه‌مریکا – ئیسرائیل ڕوون ده‌کاته‌وه. ده‌ره‌نجامی ئه‌م قه‌یرانه کاریگه‌ریی له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق ده‌بێت.
هیچ یه‌ک له وڵاتانی کاریگه‌ر وێنایه‌کی ڕوونیان سه‌باره‌ت به ڕاستییه‌کانی سه‌ر خاکی سوریا نییه. ئه‌مریکا و ڕووسیا ته‌نیا له سه‌ر میکانیزمه‌کانی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێک ڕێکه‌وتنیان هه‌یه به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌که هه‌مان جۆربه‌جۆری هه‌یه که ڕووبه‌ڕووی لایه‌نه‌کانی دیکه بووه‌ته‌وه. ڕه‌نگه شاره‌زایان و بیرمه‌ندان بتوانن ڕێگا چاره‌ی گونجاوتر بخه‌نه به‌رده‌م بڕیارده‌ران.
نووسه‌ر: حوسێن مه‌لائیک باڵوێزی پێشووی ئێران له وڵاتی چین
وه‌رگێڕان: جام کوردی