جام کوردی:
ئێران و تورکیا به‌نیازن له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو، په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوانیان تا سێ هێنده‌ی ئێستا به‌رز بکه‌نه‌وه و بگاته 30 ملیار دۆلار له ساڵێکدا. ئه‌م بابه‌ته له کاتێکدا له لایه‌ن به‌رپرسانی دوو وڵاته‌وه له تاران ڕاگه‌ێندرا که له سوریا به دوو ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی ده‌ناسرێن. له ئاکامی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ساڵی ڕابردوو له گه‌ڵ شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان، ئه‌ورووپا، ئێران وه‌ک بازاڕێکی نوێ ده‌بینێت، تورکیاش پێی خۆشه که له کۆتایی هاتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دژ به ئێران که‌ڵک وه‌ربگرێت.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ تاران له گه‌ڵ ئێسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران کۆبووه. جه‌هانگیری له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وامیدا ڕایگه‌یاند: ئێمه ئامانجی 30 ملیار دۆلاریمان بۆ په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوانمان دیاری کردووه.
بۆ ئه‌مه‌ش خشته‌یه‌کی دوو ساڵه دیاری کراوه تا ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان که له ئێستادا 10 ملیار دۆلاره، به‌رزتر ببێته‌وه.
په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان تاران – ئه‌نکه‌ره له ماوه‌ی 12 مانگی ڕابردوو له 15 ملیار دۆلار بۆ 10 ملیار دۆلار دابه‌زیوه که هۆکاره‌که‌شی بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هاورده‌کاری ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئێران گاز هه‌نارده‌ی تورکیا ده‌کات و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نارده‌کارییه له‌و ته‌وه‌رانه بووه که له سه‌ردانه‌که‌ی ئۆغلۆ باسی له سه‌ر کراوه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا له کاتێکدا بڕیاره که جێبه‌جێ بکرێت که دۆسیه‌ی سوریا و تێکشکاندنی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیا، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ی به‌ره‌و ئاڵۆزبوون بردووه. ڕووسیا و ئێران له به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سوریا پشتیوانی ده‌که‌ن، له کاتێکدا که تورکیا به جیدی هه‌وڵی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ناوبراو و پشتیوانی له گرووپه دژبه‌ره‌کانی ده‌دات.
جه‌هانگیری به‌م خاڵه‌ش ئاماژه‌ی دا که ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به پرسه‌کانی ناوچه‌که ناکۆکییان هه‌یه. تورکیا له عه‌ره‌بستان نزیک بووه‌ته‌وه که په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران پچڕاندووه و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران له گه‌ڵ لۆبنان، سوریا و یه‌مه‌ن نیگه‌رانی هه‌یه.
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا که به شێوازی ڕاسته‌وخۆ له که‌ناڵی ntvو presstv بڵاو کرایه‌وه، وتی: ئێمه سه‌باره‌ت به هه‌ندێک بابه‌تی ناوچه‌که ڕای جیاوازمان هه‌یه، به‌ڵام به‌نیازین ئه‌م ناکۆکییانه له پێناو گه‌یشتن به سه‌قامگیری ناوچه‌که به‌ڕێوه ببه‌ین. ئێران و تورکیا هه‌ر دوو له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که سوودمه‌ند ده‌بن.
ئه‌م لێدوانانه چه‌ندین ڕۆژ پێش له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی ئاشتی سوریا له ژنێڤ بڵاو ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها کاردانه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کانی دوو وڵاته پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان له پێناو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان. داوود ئۆغلۆ ده‌ڵێت هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان به‌م مانایه ده‌بێت که دوو وڵاتی دراوسێ ده‌توانن به ئاسانی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوانیان بۆ 30 ملیار دۆلار به‌رزتر بکه‌نه‌وه. ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت: به‌ربه‌ستی سه‌ره‌کی ئێمه له گه‌یشتن به‌م ئامانجه، به ته‌نیا گه‌مارۆکان بووه، به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان به ئاسانی ده‌توانین به‌و ئامانجه‌مان بگه‌ین.
به پێی ئاماری دامه‌زراوه‌کانی تورکیا ڕێژه‌ی بازرگانی نێوان دوو وڵات له ساڵی 2015 به ته‌نیا 9 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووه. تورکیا له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ورووپا که خوازیاری سه‌رمایه‌دانه‌ری 400 ملیار دۆلارین له ئێران، دوا که‌وتووه. به‌و پێیه‌ی که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت، ئه‌م وڵاته که‌ره‌سته و پێداویستی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مه‌کانی ئاسن و پۆڵا هه‌نارده‌ی ئێران ده‌کات و نه‌وت و گازیش له سه‌دا 90ی هه‌نارده‌کاری ئێران بۆ تورکیا پێک دێنن. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕاشیگه‌یاندووه که تورکیا ده‌توانێت ببێته ئامرازی ترانزێتی وزه‌ی ئێران بۆ ئه‌ورووپا.
له هه‌مان کاتدا سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی ئێران ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کات له ساڵی 2016 به گه‌شه‌ی ئابوری له سه‌دا 5 ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه. ئه‌م وه‌به‌رهێنه‌ره گه‌وره‌یه‌ی نه‌وت هه‌روه‌ها له گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابوری نزیک له سفر ڕووبه‌ڕوویه، به‌ڵام به‌شێکی زۆری سه‌رمایه‌دانه‌ران هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ ئێران ده‌ده‌ن و ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی ده‌توانێت له درێژماوه‌دا یارمه‌تیده‌ری گه‌شه‌ی ئابوری بێت.
سه‌یف له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕایگه‌یاندووه: گه‌شه‌ی ئابوری ئێران له ساڵی 2015 دابه‌زی، به‌ڵام پێش بینییه‌کانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی پیشان ده‌دات له ساڵی 2016، ئه‌م گه‌شه‌یه له سه‌دا 5 ده‌بێت.
به‌ڵام سه‌رۆک ڕۆحانی مانگی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که وڵات له پێناو ڕووبه‌ڕووی بێ‌کاری و هه‌ڵئاوسان پێویستی به گه‌شه‌ی ئابوری له سه‌دا 8 هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه
وه‌رگێڕان: جام کوردی – ئیدریس سلێمانی