جام کوردی:
له ڕێ و ڕه‌سمێکدا 8 که‌س له خوێندکارانی قوتابخانه‌ی ئائینی مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی شاری ڕوانسه‌ر ئیجازه‌نامه‌ی فه‌رمی مامۆستاییان وه‌رگرت.
ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه به ئاماده‌بوونی سه‌دان که‌س له که‌سایه‌تییه ئائینی، زانستی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و میوانانی هه‌رێمی کوردستان له مزگه‌وتی ویس القرن له شاری ڕوانسه‌ر به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا 8 که‌س له خوێندکارانی قوتابخانه‌ی ئائینی مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی ئیجازه‌نامه‌ی مامۆستاییان وه‌رگرت که پاش چه‌ندین ساڵ خوێندن و تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌کانی زانستی ئائینی به‌و ئاسته گه‌یشتوون.
سێ شه‌ممه 17ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی به پێی نه‌ریتێکی چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی خوێندنگه ئائینییه‌کان، ڕێ و ڕه‌سمی ئیجازه‌نامه‌ی پۆلێک مامۆستای ئائینی و میراتگری پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام (د.خ) به‌ڕێوه‌چوو که به ڕووداوێکی گرنگی ئائینی – فه‌رهه‌نگی گرنگ له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که هه‌ژمار ده‌کرێت.
وتارخوێنی هه‌ینی ڕوانسه‌ر:
ئیسلام ئائینی ئاشتی، ئارامی و میانهڕۆییه
مامۆستا غه‌فوری وتارخوێنی هه‌ینی شاری ڕوانسه‌ر له وتارێکدا وێڕای به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م میوانان و پیرۆزبایی له‌و پۆله مه‌لایه که ئیجازه‌نامه‌ی فه‌رمییان وه‌رگرتووه، له وتارێکدا به ئاماژه به وته به‌نرخه‌کانی پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام (د.خ) سه‌باره‌ت به پێویستی بانگه‌شه‌ی ئائینی پیرۆزی ئیسلام، گرنگی و بایه‌خی خوێندن و خاوێن کردنه‌وه‌ی ده‌روونی وه‌بیرهێنایه‌وه و وتی: ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیز بۆ روون کردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان بووه و ئه‌و که‌سایه‌تییه بێ وێنه‌یه له ماوه‌ی 23 ساڵدا ئه‌وه‌ی پێی ئه‌مر کرابوو به بێ هیچ که‌م و کوڕییه‌ک به جێی هێنا و به خه‌ڵکی گه‌یاند.
ناوبراو زانایان و مامۆستایانی ئائینیی به میراتگران و شوێن که‌وتووانی پێغه‌مبه‌ران ناو برد و ڕوونیکرده‌وه: ئه‌گه‌ر مامۆستایان و زانایانی ئائینی نه‌بن، ئائینی پیرۆزی ئیسلام ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
وتارخوێنی هه‌ینی ڕوانسه‌ر وێڕای ده‌ستخۆشی له‌و بنه‌ماڵانه‌ی که منداڵه‌کانیان بۆ خوێندن و په‌روه‌رده به‌ره‌و خوێندنگه ئائینییه‌کان ده‌نێرن، وتی: خوێندکاره‌کانی قوتابخانه ئائینییه‌کان ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆری دارایین، به‌ڵام خۆڕاگرن و به ئیراده‌ی به‌هێز درێژه به‌م ڕێگایه ده‌ده‌ن.
مامۆستا غه‌فوری ئائینی پیرۆزی ئیسلامی به ئائینی ئاشتی، ئارامی و میانه‌رۆیی ناو برد و به ئاماژه به ئه‌من و سه‌قامگیری وڵاتی ئێران له ناوچه‌ی قه‌یراناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وتی: به‌داخه‌وه ڕژێمی ئالی سه‌عوود و هاوپه‌یمانه‌کانی له پێناو جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی ئیسرائیل و به‌هێزبوونی گرووپه تیرۆریستی و توندڕۆ‌کان هه‌نگاو ده‌نێن و په‌ره به کێشه‌کانی ناوچه‌که و جیهانی ئیسلام ده‌ده‌ن.
وتارخوێنی هه‌ینی شاری ڕوانسه‌ر له کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه که لایه‌نگرانی ئائینزای سوننه هه‌رده‌م به ڕێزه‌وه له ئالی به‌یتی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌ڕوانن و ئه‌مه‌ش هه‌مان ئامرازی مسۆگه‌ربوونی یه‌کێتی ئیسلامییه که له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا زۆرتر پێویستمان ده‌بێت.
فه‌ره‌یدوون به‌هرامی:
ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام له ئایدۆلۆژییه ده‌ستکرده‌کانی ڕۆژئاوا جیا بکه‌ینه‌وه
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا شاعیری به‌توانا و خاوه‌ن هه‌ست، فه‌ره‌یدوون به‌هرامی دانیشتووی شاری مه‌ریوان و ناسراو به شرام هه‌ورامی له شیعرێکدا ڕه‌نگ و بۆنێکی دیکه‌ی به ڕی و ڕه‌سمه‌که به‌خشی و به ئاماژه به ڕه‌وشی هه‌نووکه‌یی وڵاتانی ئیسلامی و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گرووپانه‌ی که به ناوی ئیسلام، چالاکی و کرده‌وه‌ی دژه مرۆڤانه له کارنامه‌ی خۆیاندا تۆمار ده‌که‌ن داوای له موسڵمانان کرد که ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام له‌و ئایدۆلۆژیانه جیا بکه‌نه‌وه که ده‌ستکردی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕه‌وتی سته‌مکاری جیهانییه.
ناوبراو ئاڵۆزییه‌کانی سوریا، عێراق و یه‌مه‌نی وه‌بیر هێنایه‌وه و وتی: به‌داخه‌وه هه‌ندێک به ناوی ئیسلام ڕواڵه‌تی ئه‌م ئائینه پیرۆزه ناشیرین ده‌که‌ن.
وتارخوێنی هه‌ینی پاوه:
پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوان خوێندنی ئائینی و ڕاستییه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگا
مامۆستا قادری وتارخوێنی هه‌ینی شاری پاوه و که‌سایه‌تی دیاری سیاسی – ئائینی ئێران له وتارێکدا وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و ئازاری خۆی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که له وڵاتانی ئیسلامی و ناوچه‌که ڕوو ده‌دات، چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی شرۆڤه کرد که بریتی بوون له: خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ مێژووی ئیجازه‌نامه‌ی مامۆستایانی ئائینی، مامۆستابوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، ڕۆڵی زانایان و که‌سایه‌تییه ئائینییه‌کان و کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م قوتابخانه و خوێندنگه ئائینییه‌کان.
وتارخوێنی هه‌ینی پاوه چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان، کرده‌وه و چالاکییه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعشی وه‌بیرهێنایه‌وه و جه‌ختی کرده‌وه: ڕه‌نگه داعش له ڕووی توانای سه‌ربازی و ئه‌ندامه‌کانیه‌وه له ناو ببرێت، به‌ڵام ئایدۆلۆژیای توندڕۆیی و توندووتیژی وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش وامان لێده‌کات که ڕه‌وتی ئاگاکردنی خه‌ڵک په‌ره پێ بده‌ین و له‌م پێناوه‌شدا وه‌ک قۆناغه‌کانی ڕابردوو، ڕۆڵی زانایان و مامۆستایانی ئائینی گرنگ و هه‌ستیاره.
مامۆستا قادری ئاوڕێکی له‌وه‌ش دایه‌وه که ئه‌مڕۆ به‌رۆکی خوێندنگه ئائینییه‌کانی گرتووه‌ته‌وه و وتی: داهاتووی مامۆستایانی ئائینی ئێمه ئه‌وه‌نده‌ش ڕوون نییه.
ناوبراو له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا گرنگی پێنه‌دانی خوێندکارانی ئائینیی به خوێندن و قۆناغه‌کانی په‌روه‌رده، کێشه داراییه‌کان و نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان کتێب و خوێندنی ئائینی له گه‌ڵ ڕاستییه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای به‌و کێشه و گرفتانه ناو برد که له ئێستادا خوێندنگه و قوتابخانه ئائینییه‌کان پێوه ده‌ناڵێنن.
شاعیرێکی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌خنه له ژماره‌ی که‌می خوێندکاره ئائینییه‌کان ده‌گرێت
مامۆستا عه‌بدولحه‌مید بێڵوڵهیی له مامۆستا و شاعیره‌کانی هه‌رێمی کوردستان که وه‌ک میوان به‌شداری ڕێ و ڕه‌سمه‌که‌ی شاری ڕوانسه‌ری کردبوو له شیعرێکدا به ئاماژه به مێژوو و به‌رده‌وامی چالاکی خوێندنگه ئائینییه‌کان له کوردستان له پیناو په‌روه‌رده و بارهێنانی مامۆستایانی به‌توانای ئائینی، ڕه‌خنه‌ی له ژماره‌ی که‌می خوێندکاران له‌و قوتابخانانه‌دا گرت و داوای ئه‌وه‌شی کرد که به‌ستێنی گه‌شه‌سه‌ندنی قوتابخانه ئائینییه‌کان دابین بکرێت.
مامۆستا لوقمان ئه‌مینی:
مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت، کێشه‌ی به‌رده‌م خوێندنگه ئائینییه‌کان
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا مامۆستا لوقمان ئه‌مینی که‌سایه‌تی ئائینی ناوچه‌که و پێش نوێژی مزگه‌وتی دارالاحسانی شاری جوانڕۆ به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند دێڕه شیعرێک له ئه‌قباڵ لاهووری وتاره‌که‌ی ده‌ستپێکرد و باسی له ته‌مه‌نێک چالاکی مامۆستا شێخ محه‌ممه‌د سه‌عید نه‌قشبه‌ندی کرد که سه‌دان مامۆستای ئائینیی له حوجره‌که‌یدا په‌روه‌رده و پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگای کوردی کردووه.
ناوبراو وتی: به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێ و ڕه‌سم و گردبوونه‌وه‌ی وه‌ها هه‌ڵگری په‌یامێک بۆ موسڵمانان نه‌بێت قازانجێکی ئه‌وتۆی به دواوه نابێت.
مامۆستا لوقمان ئه‌مینی به ئاماژه به‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره ڕووبه‌ڕووی خوێندنگه ئائینییه‌کان بووه‌ته‌وه، ڕه‌خنه‌ی له ژماره‌ی که‌می خوێندکاران گرت و داوای له بنه‌ماڵه‌کان کرد به‌تواناترین منداڵی خۆیان به مه‌به‌ستی خوێندنی ئائینی به‌ره‌و قوتابخانه ئائینییه‌کان بنێرن.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا مۆبایل و ئه‌نته‌رنێتی به کێشه‌ی به‌رده‌م قوتابخانه و خوێندنگه ئائینییه‌کان ناو برد و وتی: خوێندکاران وه‌ک پێشوو گرنگی به پرۆسه‌ی خوێندن ناده‌ن.
مامۆستا لوقمان جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که به‌داخه‌وه دۆستایه‌تی دونیایی کاریگه‌ری له سه‌ر کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵک داناوه و ئه‌مه‌ش هه‌مان هۆکاره که مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ حوجره و خوێندنگه ئائینییه‌کان خوڵقاندووه.
شایانی ئاماژه‌یه له‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا چه‌ندین به‌رنامه‌ی هونه‌ری (شیعر و مه‌ولوودنامه) به‌ڕێوه‌چوو.
له کۆتاییدا به خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئیجازه‌نامه له لایه‌ن مامۆستا سه‌ید محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی تاوه‌گۆزی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئائینی مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی شاری ڕوانسه‌ر بڕوانامه‌ی فه‌رمی مامۆستایی به 8 که‌س له خوێندکاران به‌خشرا که پرۆسه‌ی خوێندنیان به کۆتایی گه‌یاندبوو.
ئیدریس سلێمانی