جام کوردی:
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس و یه‌کێتی وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به تیرۆریست ناساندنی حیزبووڵای لۆبنان، پیشانده‌ری سیاسه‌تێکی شه‌ڕه‌نگێزانه و هه‌ڵه‌یه که عه‌ره‌بستان و ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌که په‌یره‌وی ده‌کات و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌م وڵاته له پێکهێنانی ئیئتلافی سیاسی – سه‌ربازی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت، ڕه‌وتێک که په‌ره به قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که و جیهانی عه‌ره‌بی ده‌دات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌ندام له یه‌کێتی عه‌ره‌ب له به‌یاننامه‌ی کۆتایی سی و سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م یه‌کێتییه که ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 13ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی له وڵاتی تونس به‌ڕێوه‌چوو، حیزبووڵای لۆبنانی به گرووپێکی تیرۆریستی ناو برد و دژایه‌تی کردنی ئه‌م گرووپه‌ی له گه‌ڵ ڕژێمی ئیسرائیل به مه‌ترسیدار زانی و ئیدانه‌ی کرد.
یه‌ک ڕۆژ پێش له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وڵاتانی یه‌کێتی عه‌ره‌ب، ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارسیش حیزبووڵای لۆبنانی به گرووپێکی تیرۆریستی ناو برد و ڕایگه‌یاند که سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه چه‌ندین بڕیار ده‌رده‌کات.
پێشتریش، دوو هه‌نگاوی ڕێکخراوه‌یی و پیلان بۆ داڕێژراوی دیکه له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس و یه‌کێتی عه‌ره‌ب دژ به حیزبووڵا ئه‌نجام درا بوو. عه‌ره‌بستان له به‌رواری یه‌کی ڕه‌شه‌ممه ڕایگه‌یاند، یارمه‌تی سێ ملیار دۆلاری که بڕیار بوو بۆ کڕینی که‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازی به سوپای لۆبنانی بدات و هه‌روه‌ها یه‌ک ملیار دۆلار پاره‌ی نێو بانکه‌کانی لۆبنان هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته و پاش چه‌ند ڕۆژ له هه‌ڵپه‌ساردنی یارمه‌تییه داراییه‌کانی بۆ لۆبنان، عه‌ره‌بستان به هاوڕێیه‌تی چه‌ند وڵاتی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس داوایان له دانیشتووانی وڵاته‌که‌یان کرد که سه‌ردانی لۆبنان نه‌که‌ن و ئه‌مه‌ش له هه‌مان سزادانی ئابوری و سیاسی حکومه‌تی لۆبنان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. له درێژه‌ی سیاسه‌ته‌کانی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی عه‌ره‌بستان دژ به سوریا و لۆبنان ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه که ڕیاز هه‌وڵی ناسه‌قامگیری و خوڵقاندنی قه‌یران له جیهانی عه‌ره‌بی ده‌دات.
عه‌ره‌بستان که له ده‌سپێکی پاشایه‌تی مه‌لیک سه‌لمان سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له سه‌ر بنه‌مای دوژمنایه‌تی و شه‌ڕه‌نگێزی داڕشتووه، هه‌وڵ ده‌دات به په‌ره‌پێدانی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که، ئامانجه‌کانی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و پێش به‌رێت. ده‌سپێکی ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه‌ی عه‌ره‌بستان، هێرش بۆ یه‌مه‌ن بوو که ماوه‌ی یه‌ک ساڵی به سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت تێڕوانینێکمان له سه‌ر سیاسه‌تی عه‌ره‌بستان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی مه‌لیک سه‌لمان هه‌بێت، پێویسته بڵێین که ناوبراو و کوڕه‌که‌ی، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان که جێگری دووه‌می پاشایه له سه‌ر هه‌مان بنه‌مای پلان بۆ داڕێژراو، ڕه‌وتێکی مه‌ترسیداری سیاسی و سه‌ربازییان له ناوچه‌که‌دا ده‌ستپێکردووه.
له شرۆڤه‌دا، زیاتر له هه‌ر بابه‌تێکی دیکه پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین که به هۆی سنورداربوونی سه‌رچاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات، وڵاتان هاوڕێژه‌ی هێزی سه‌ربازی، ئابوری و سیاسی، ستراتیژێکی تایبه‌ت بۆ خۆیان دیاری ده‌که‌ن. ستراتیژی سه‌ره‌کی عه‌ره‌بستان له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بستان و ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش سه‌رهه‌ڵداوی سنورداربوونی هێز و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان و لاوازی ئه‌م وڵاته‌یه له په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ره‌وه‌ی جوغرافیای نزیک له خۆی.
به پێی مه‌نتیقی ده‌سه‌ڵات، گرنگی نه‌دان به‌م سنوردارێتییه به مانای وه‌رگرتنی تێچووی قورس بۆ عه‌ره‌بستان ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ڕیاز به هۆی لاوازبوونی بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵات له سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و هێزی خۆی ته‌نانه‌ت له ناوچه‌کانی نزیک له‌م وڵاته‌ش ئه‌وه‌نده سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیک سه‌لمان ئه‌وه‌ی پیشان داوه که به‌ڕێوه‌به‌رانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان ئه‌وه‌نده گرنگی به سنورداربوونی ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه‌کانی ستراتژیکی وڵاته‌که‌یان ناده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان وه‌ک به‌هێزترین وڵاتی ناوچه‌که پیشان بده‌ن، ده‌سه‌ڵاتێک که خوازیاری سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیه به سه‌ر ناوچه‌یه‌ک له که‌نداوی فارس تا باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا.
شوێنگری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ناوچه‌یه‌ک به گه‌وره‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی عه‌ره‌بی، کارێک نییه که له توانای سیاسی، سه‌ربازی و ئابوری وڵاتێکی وه‌ک عه‌ره‌بستان بێت. به‌م هۆیه‌وه، ئه‌م وڵاته پێکهێنانی ئیئتلافهکانی له دوو بواری سیاسی و سه‌ربازیدا خستووه‌ته چوارچێوه‌ی یه‌که‌مایه‌تی پلان و به‌رنامه‌کانی. پشت به‌ستن به ئیئتلافه سه‌ربازییه‌کان له پێناو ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ له وڵاتانێکی وه‌ک یه‌مه‌ن، سیاسه‌تی ڕیازه سه‌باره‌ت به دابه‌زاندنی تێچووه سه‌ربازی و مرۆڤییهکان. عه‌ره‌بستان هه‌روه‌ها له پێکهێنانی ئیئتلافی سیاسی له پێناو شه‌رعییه‌ت دان به سیاسه‌ته شه‌ڕه‌نگێزه‌کانی له ناوچه‌که که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
به‌ڵام عه‌ره‌بستان له شوێنگری سیاسه‌ته‌کانی له ناوچه‌که ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین کێشه و گرفت بووه‌ته‌وه. ناوچه‌ی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بستان و ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس پێناسه ده‌کرێت. به‌م هۆیه‌وه هه‌ر چه‌شنه پێکهێنانی ئیئتلافی سیاسی و سه‌ربازی له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا پێویسته له‌م بواره‌دا خوێندنه‌وه و جێبه‌جێ بکرێت. عه‌ره‌بستان به هۆی لاوازبوونی له هاوڕاکردنی وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس، به ته‌نیا هه‌وڵی پێکهێنانی ئیئتلافی سیاسی سنوردار له‌م ناوچه‌یه ده‌دات و پێکهێنانی ئیئتلافی سه‌ربازی له ناوچه‌کانی دیکه به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا شوێنگری ده‌کات.
ئه‌گه‌ر گرنگی به‌م بابه‌ته بده‌ین که خاڵی به‌هێزی عه‌ره‌بستان پشت به‌ستنه به پترۆ دۆلار و به‌خشینی یارمه‌تییه دارایی و سه‌ربازییه‌کان به وڵاتانی هاوپه‌یمان، ده‌توانین هۆکاری گوێڕایه‌ڵ نه‌بوونی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری فارس (به‌ده‌ر له به‌حره‌ین و ئیمارات ) بۆ ئیئتلافی سه‌ربازی له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و خوازراوبوونیان به ئیئتلافی سیاسی باشتر ڕوون بکه‌ینه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌دا پێویسته بڵێین که عه‌ره‌بستان به‌م هۆیه‌وه له پێکهێنانی ئیئتلافی سه‌ربازی و هاوڕا کردنی وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه که ئه‌م وڵاتانه ئه‌وه‌نده‌ش پێویستیان به یارمه‌تی دارایی و سه‌ربازی ڕیاز نییه و به‌رده‌وام ترس و دڵه‌ڕاوکێی تایبه‌تیان له سیاسه‌ته شه‌ڕه‌نگێزانه‌کانی عه‌ره‌بستان له ناوچه‌که‌دا هه‌یه. ئه‌م وڵاتانه له لایه‌که‌وه خوازیاری خۆبه‌دوور گرتنن له سیاسه‌ته سه‌ربازییه‌کانی ڕیاز و تێچووه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م وڵاته له جیهانی عه‌ره‌ب و له لایه‌کی دیکه‌وه به هاوڕێیه‌تی سیاسی و پشتیوانی دیپلۆماسی له سیاسه‌ته‌کانی عه‌ره‌بستان له ناوچه‌که له‌و تێچووانه خۆیان به دوور ده‌گرن و به چه‌شنێک ده‌کرێت بڵێین دوور و نزیکن له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاته. به واتایه‌کی دیکه، وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس ده‌زانن که هاوڕانهبوونیان له گه‌ڵ ستراتیژی سیاسی عه‌ره‌بستان ده‌توانێت تێچووی زۆری بۆ ئه‌وان به دواوه بێت. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که په‌یوه‌ندی وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس به پێی دۆخێکی ڕکابه‌رێتییه و سه‌رجه‌م ئه‌م وڵاتانه ترسێکی شاراوه‌یان به‌رامبه‌ر به یه‌کدی هه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌ش ڕێگره له په‌ره‌سه‌ندنی هاوکارییه ئه‌منییه‌کان و دابین کردنی سیسته‌مێکی ئه‌منی یه‌کگرتوو له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس.
عه‌ره‌بستان له نزیکه‌وه ئاگای له لاوازبوونی ستراتیژی خۆیه و ده‌زانێت که نابێت له بواری سه‌ربازیدا وڵاتانی ئه‌ندام له‌م ئه‌نجومه‌نه به هاوکار و پشتیوانی خۆی بزانێت. ئه‌م پرسه‌ش به تایبه‌ت له کێبه‌ڕکێی قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به به‌هێزتربوون و سه‌پاندنی هه‌ژموونیان له جیهانی عه‌ره‌ب زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه ئاشکراتر ده‌بێت.
به‌م پێیه‌ش، عه‌ره‌بستان هه‌وڵ ده‌دات له بواری سه‌ربازی کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌و وڵاتانه دابنێت که پێویستیان به یارمه‌تییه داراییه‌کانی ئه‌و وڵاته هه‌یه و له بواری سیاسیش پێویستیان به پاڵپشتی سیاسی وڵاتێکی دیکه هه‌یه. باشترین نموونه له‌م بواره‌دا وڵاتانی مایه‌پووچی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا به تایبه‌ت سودان، سومالیا و جیبۆتییه.
هه‌ندێک وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا که وه‌ک ناوچه‌یه‌کی دوور له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان پێناسه‌یان بۆ ده‌کرێت، به‌م هۆیه‌وه که پێگه‌ی شه‌رعییه‌تیان لاوازه و سه‌رقاڵی شه‌ڕی ناوخۆیین، پێشوازی له هه‌ر چه‌شنه ئاڵۆزییه‌کی ده‌ره‌کی ده‌که‌ن، به تایبه‌ت ئه‌م ئاڵۆزی و شه‌ڕه‌نگێزییه که سه‌رچاوه‌ی یارمه‌تی دارایی و سه‌ربازی بۆ ئه‌وان بێت.
به هۆی ئه‌م دۆخه‌یه که عه‌ره‌بستان سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی له پێناو پێکهێنانی ئیئتلافی سه‌ربازی بۆ ده‌ستێوه‌ردان له یه‌مه‌ن، به ته‌نیا به‌حره‌ین و ئیماراتی کرد به هاوه‌ڵی خۆیی و له ناوچه‌کانی دیکه، ته‌نیا وڵاتانی ئه‌فریقا هێزی سه‌ربازییان به‌ره‌و یه‌مه‌ن نارد. ئه‌مه‌ش زیاتر له لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان، بۆ شکستی هه‌وڵه‌کانی ئه‌م وڵاته له پێکهێنانی ئیئتلافهکانی هاوسه‌نگی سیاسی – سه‌ربازی له جیهانی عه‌ره‌ب ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م گۆڕه‌پانه به‌ربڵاوه له پێناسه‌ی ناوچه‌کانی ستراتژیک و به‌ربڵاوی و جیایی هاوپه‌یمانه‌کانی سیاسی و سه‌ربازی له یه‌کدی، سیاسه‌تی عه‌ره‌بستانی به چه‌شنێک تووشی سه‌رلێشێواوی کردووه و سیاسه‌توانان و به‌رپرسانی سیاسی عه‌ره‌بستان له چاره‌سه‌رکردنی کێشه ئه‌منییه‌کانی خۆیان لاوازتر ده‌رکه‌وتوون که سه‌رهه‌ڵداوی خوڵقاندنی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که‌یه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تییه‌وه.
عه‌ره‌بستان که پاش ده‌ستبه‌کاربوونی مه‌لیک سه‌لمان خه‌ون به زاڵبوون به سه‌ر ناوچه‌که ده‌بینێت، له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی شکستی به‌رده‌وامه له یه‌مه‌ن، سوریا، عێراق و لۆبنان. سیاسه‌تی پێکهێنانی ئیئتلافی سه‌ربازی و سیاسی تا ئێستا چاره‌سه‌ری کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی عه‌ره‌بستانی نه‌کردووه. په‌ره‌پێدانی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که و په‌لکێش کردنی بۆ وڵاتانی دیکه به‌شێکی هه‌وڵه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی شکسته‌کانی.
هه‌وڵدان بۆ زیاتربوونی گوشاره‌کان له سه‌ر به‌ره‌ی خۆڕاگری به پشت به‌ستن به به‌یاننامه سیاسییه‌کان دژ به ئه‌ندامانی ئه‌م به‌ره‌یه و ناساندنی حیزبووڵای لۆبنان له ڕیزی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له‌م چوارچێوه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش پیشان ده‌دات عه‌ره‌بستان تا ئێستا له هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که تێنه‌گه‌یشتووه که دیپلۆماسی پشت ئه‌ستوور به دۆلاره نه‌وتییه‌کان ناتوانێت سیاسه‌ته لاوازه‌کانی ئه‌م وڵاته په‌رده‌پۆش بکات، ئه‌و ڕاستییه‌ی که سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرووڵا سکرتێری گشتی حیزبووڵای لۆبنان له دوایین وتاریدا جه‌ختی له سه‌ر کرده‌وه.
ئیدریس سلێمانی