جام کوردی:
ئه‌لجه‌زایر ناوی حیزبووڵای لۆبنانی وه‌ک گرووپێکی تیرۆریستی نه‌هێناوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئاڵۆزی دیپلۆماسی له نێوان ئه‌م وڵاته و عه‌ره‌بستان.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی العرب، چاپی له‌نده‌ن، ڕیاز پێی وایه که ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌لجه‌زایر له پێناو نزیکبوونه‌وه‌یه له ئێران و دوورکه‌وتنه‌وه له عه‌ره‌بستان، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئه‌م وڵاته پشتیوانی له هه‌ڵوێسته‌کانی عه‌ره‌بستان به‌رامبه‌ر به یه‌مه‌ن و سوریا ناکات. هه‌روه‌ها به بایه‌خه‌وه له بیرۆکه‌ی پێکهێنانی ناتۆی ئیسلامی ناڕوانێت که له لایه‌ن ڕیازه‌وه پێشنیار کراوه. زۆربه‌ی شاره‌زایان وا ده‌ڵێن که ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌لجه‌زایر پیشان ده‌دات له ئێران نزیک و له عه‌ره‌بستان دوور ده‌بێته‌وه.
ڕه‌متان لهعمامره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لجه‌زایر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتی که وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی عه‌ره‌ب که له تونس به‌ڕێوه‌چوو و داوای ئه‌وه‌یان کردووه که حیزبووڵای لۆبنان وه‌ک گرووپێکی تیرۆریستی بناسێندرێت به دوو دڵیه‌وه هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات و ده‌چێته به‌ره‌ی وڵاتانی لۆبنان و عێراق. به بۆچوونی ئه‌لجه‌زایر، ئه‌م بابه‌ته ته‌وه‌رێکی ناوخۆیی لۆبنانه و ئه‌لجه‌زیره به پێویستی نازانێت له کاروباری ناوخۆیی ئه‌م وڵاته ده‌ستێوه‌ردانی هه‌بێت. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مه پرسێکی ناوخۆییه، لۆبنان پێویستی به پشتیوانی عه‌ره‌بی هه‌یه تا دۆخی ئه‌سته‌می سیاسی تێپه‌ڕ بکات و نابێت دژ به لایه‌نێک له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێکی دیکه هه‌نگاو بنێین.
به ڕای شرۆڤه‌کاران، ئه‌لجه‌زایر به شێوازێک سه‌باره‌ت به حیزبووڵا لێدوان ده‌دات که وه‌ک هێزێکی مه‌ده‌نی لۆبنانه و کێشه‌یه‌کی له ده‌ره‌وه نییه، له کاتێکدا که عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه پیشان بده‌ن.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئه‌لجه‌زایر له ناکۆکییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتی مه‌راکیش سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی بیاوان له لایه‌ن ڕیازه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت و به ڕای هه‌ندێک پێویستی به‌م پاڵپشتییه هه‌یه. بابه‌تێک که بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزی له نێوان عه‌ره‌بستان و مه‌راکیش.
ئه‌لجه‌زایر به هیچ شێوازێک پاڵپشتی سیاسه‌ته‌کانی عه‌ره‌بستان له یه‌مه‌ن ناکات و ته‌نانه‌ت له کاردانه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له یه‌مه‌ن کاردانه‌وه‌ی هه‌بووه، بابه‌تێک که بووه‌ته هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ڕیاز و ئه‌لجه‌زیره‌ی به نزیکبوونه‌وه له تاران تۆمه‌تبار کردووه.
سه‌باره‌ت به سوریاش ئه‌م دوو وڵاته ڕای جیاوازیان هه‌یه، ڕیاز به پشتیوانی گرووپه‌کانی دژه‌به‌ری ئه‌سه‌د، هه‌وڵی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی سوریا ده‌دات، له کاتێکدا که ئه‌لجه‌زایر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتیوانیی له ئه‌سه‌د کردووه و به‌رده‌وامه له‌م پشتیوانییه‌ش.
له دسمبێری ساڵی 2015 عه‌بدولعه‌زیز بوتفلیقه، سه‌رۆک کۆماری ئه‌لجه‌زایر گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیارکراوی عه‌ره‌بستانی له پێناو پێکهێنانی ئیئتلافی عه‌ره‌بی دژ به تیرۆری ڕه‌ت کرده‌وه، عه‌ره‌بستان ده‌ڵێت دژایه‌تی بوتفلیقه له گه‌ڵ ئه‌م پێشنیاره پاش چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ئێسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران له گه‌ڵ ناوبراو بووه.
عه‌ره‌بستان ده‌ڵێت ئامانج له پێکهێنانی ناتۆی ئیسلامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان و دابین کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی ئیسلامییه له به‌رامبه‌ر هێزه توندڕۆ‌کان به تایبه‌ت قاعیده و داعش. له کاتێکدا که به‌شێکی زۆری شرۆڤه‌کارانی سیاسی پێیان وایه، ئامانجی ڕیاز له پێشنیارکردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، دژایه‌تی کردنی تارانه تا ڕێگری له به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ناوچه‌که بکات.
له هه‌مان کاتدا ئه‌لجه‌زایر هه‌وڵ ده‌دات که له ئاڵۆزییه‌کانی نێوان عه‌ره‌بستان و ئێران بێ لایه‌نی خۆی بپارێزێت به‌و شێوازه‌ی که داوای له هه‌ر دوو وڵات کردووه بۆ کۆتایی هێنان به ناکۆکییه‌کانیان له سوریا، عێراق و یه‌مه‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌که پێکه‌وه دانوستان و هاوکاری بکه‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌لجه‌زایر له هه‌ڵسووکه‌وتی عه‌ره‌بستان له ڕێکخراوی نه‌وتی ئۆپێک گله و گازنده‌ی زۆریان هه‌یه و ئه‌م وڵاته به به‌رپرسی یه‌که‌می دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌کان ده‌زانن و ئه‌مه‌ش به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌که‌یان داده‌نێن. ئه‌لجه‌زایر له چه‌ندین مانگی ڕابردوو به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته نه‌وتییه‌کانی عه‌ره‌بستان گرتووه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئێران هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه له ئاڵۆزییه‌کانی نێوان عه‌ره‌بستان و ئه‌لجه‌زایر که‌ڵک وه‌ربگرێت. له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات له ئاستێکی خوازراودایه و ئێران سه‌رمایه‌دانه‌ری زۆری له ناوخۆی ئه‌لجه‌زایر هه‌بووه. له کاتێکدا که عه‌ره‌بستان هه‌وڵ ده‌دات ڕۆحیاتی دژایه‌تی کردنی شێعه له ناوچه‌که به تایبه‌ت له وڵاتی ئه‌لجه‌زایر په‌ره پێ بدات. ئه‌م وڵاته هیچ گرنگی به بانگه‌شه‌کانی عه‌ره‌بستان نادات و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران پاراستووه.
ئیدریس سلێمانی