جام کوردی:
سه‌رپه‌رشتیاری قایمقامیه‌تی قه‌زای قه‌سری شیرین وتی: ئه‌م قه‌زا سنورییه به که‌ش و هه‌وایه‌کی گونجاو هه‌ڵگری ده‌فرایه‌تی زۆری گه‌شتیارییه که بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران و میوانانی نه‌ورۆزی ئاماده ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موراد عه‌لی تاتار له کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی پێشوازی له وه‌رزی به‌هار و میوانانی نه‌ورۆزی ڕایگه‌یاند: فه‌رهه‌نگی دانیشتووانی ئه‌م قه‌زایه یه‌ک له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌بێت له چۆنیه‌تی پێشوازی کردن له میوانانی نه‌ورۆزی.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: قه‌سری شیرین به هه‌بوونی ئاسه‌واره مێژووییه‌کان و هه‌روه‌ها ده‌فرایه‌تی تایبه‌ت به گه‌شتیاری سه‌رده‌می شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران، جیاوازی زۆری له گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه‌ی پارێزگای کرماشان هه‌یه.
تاتار وتی: بارشته‌کانی ئه‌مساڵ، سه‌قامگیری بازاڕ و هیواداری خه‌ڵک بووه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی تا ئه‌مساڵ میواندارێتی له ژماره‌یه‌کی زۆری گه‌شتیاران بکه‌ین.
سه‌رپه‌رشتیاری قایمقامیه‌تی قه‌زای قه‌سری شیرین وتی: چه‌ندین کۆمیته بۆ جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی لێژنه‌ی پێشوازی له به‌هار پێک هێنراوه تا میوانخانه‌کان، هوتێل و چێشتخانه‌کان ئاماده‌ی پێشوازی له گه‌شتیاران و میوانان بکه‌ن.
موراد عه‌لی تاتار له درێژه‌دا هه‌روه‌ها وتی: 13 قوتابخانه به 97 ژوور له قه‌سری شیرین به پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کان ته‌یار کراوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که له بازگه‌کانی شاری قه‌سری شیرین پێشانگایه‌کی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، خێوه‌تی ڕه‌شماڵ و شیره‌مه‌نی و نانی خۆماڵی، وێستگه‌ی ته‌ندرووستی و ڕێنمایی میوانانی نه‌ورۆزی جێگیر ده‌کرێت.
تاتار ڕوونیکرده‌وه: به هه‌ماهه‌نگی پێویست له گه‌ڵ سوپای پاسدارانی قه‌زای قه‌سری شیرین پێشوازی له کاروانی ڕێڕه‌وانی ڕووناکی (راهیان نور) و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌که‌ین.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر سامانده‌ری دۆخی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی شاری قه‌سری شیرین، شوێنه گه‌شتیارییه‌کان، شوێنی مانه‌وه و نیشته‌جێ بوونی میوانه‌کان، ڕازاوه‌تربوونی شار، مزگه‌وت و قوتابخانه‌کان کرده‌وه له پێناو پێشوازی له میوانانی نه‌ورۆزی.
سه‌رپه‌ره‌شتیاری قایمقامیه‌تی قه‌زای قه‌سری شیرین له کۆتاییدا وتی: لێژنه‌کانی چاودێری و کۆنتڕۆڵی بازاڕ به‌رده‌وام ئه‌رک و ڕاسپارده‌کانیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
قه‌زای قه‌سری شیرین به هه‌بوونی ئاسه‌واری مێژوویی وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ساسانی که پێکهاتووه له ئاورخانه‌ی چوار قاپوو، بان قه‌ڵا، کۆشکی خۆسرۆ، ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و هه‌روه‌ها دوو خاڵی سنوری په‌روێزخان و خۆسره‌وی، ئاماده‌ی پێشوازییه له گه‌شتیاران و میوانانی نه‌ورۆزی.
قه‌زای قه‌سری شیرین به حه‌شیمه‌تێکی 27 هه‌زار که‌سی له ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان، هاوسنوره له گه‌ڵ وڵاتی عێراق.