جام کوردی:
وزه کاڵایه‌کی ڕۆژانه نییه، وزه ئه‌مڕۆ سیاسی بووه‌ته‌وه. دابه‌زینی له سه‌دا 70ی نرخی نه‌وت له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 پرسیاری زۆری هێناوه‌ته پێشه‌وه.
بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی وزه به شێوازی بنه‌ڕه‌تی گۆڕینی به سه‌ردا هاتووه:
1)نه‌وت چیدی کاڵایه‌کی ده‌گمه‌ن نییه. چیدی شه‌ڕی ژئۆپۆلیتیک له سه‌ر ده‌سخستنی سه‌رچاوه‌کان بوونی نییه، به‌ڵکوو شه‌ڕی مسۆگه‌ربوونی پشکی بازاڕه جیهانییه‌کانه. به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه تا بازاڕه‌کانی جیهان له نه‌وت پڕ بکاته‌وه و وه‌به‌رهێنه‌رانی نه‌وتی به تایبه‌ت له ئه‌مریکا به هۆی زیاتربوونی تێچووه‌کانیه‌وه له بازاڕه‌کان وه‌ده‌ر نێت. به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت هۆکاری سیاسیشی هه‌بووه. ڕه‌نگه نوێترین هۆکار، ڕێگرییه له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی ئێران بۆ بازاڕه‌کانی نه‌وت.
ئێران له هه‌مان کاتدا، خوازیاری هاوکاری له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به نه‌وت نییه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که ئه‌گه‌رێکی دووره ڕێکخراوی ئۆپێک جارێکی دیکه زیندوو ببێته‌وه.
2)چیدی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌واو له نێوان وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌کارهێنه‌راندا نییه. ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی کاراکته‌ره گه‌وره‌کان هه‌م وه‌به‌رهێنه‌رن و هه‌م به‌کارهێنه‌ر. یه‌ک له سه‌ر سێی نه‌وتی عه‌ره‌بستان له ناوخۆی ئه‌و وڵاته به‌کار ده‌گیرێت. له ساڵی 2014 ئه‌مریکا به پێشکه‌وتن له به‌رامبه‌ر ڕووسیا بووه‌ته گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنه‌ری وزه. ئه‌م بابه‌ته گرتنه‌به‌ری کرده‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگ دژوارتر ده‌کات.
3)سیاسه‌ته‌کانی که‌ش و هه‌وا له ئاستی نواندن و خستنه‌ڕووی وزه هه‌ندێک دڵنیایی دابه‌زاندووه. ئه‌گه‌ر وڵاتان بۆ گه‌یشتن به ئامانجی 2 پله‌ی سه‌نتیگراد له گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا جیدی بن، به‌م ئاسانییه‌ش ناتوانن نه‌وت و گازه‌کانی ئێستای زه‌وی به کار بێنن.
به تێڕوانینی وه‌به‌رهێنه‌ران، ئه‌مه به‌و مانایه ده‌بێت که چیدی ستراتیژێکی زیره‌ک نابێت که به‌م خوێندنه‌وه که نرخی هه‌ر به‌رمیل نه‌وت له داهاتوودا بایه‌خی زیاتری به‌راورد به‌مڕۆ ده‌بێت، نه‌وت به‌رهه‌م نه‌هێنین و له زه‌ویدا بمێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌مان هۆکاره که ڕووسیا و عه‌ره‌بستان به ته‌واوی ده‌فرایه‌تییه‌وه نه‌وت به‌رهه‌م دێنن.
4)عه‌ره‌بستان چیدی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره نییه که هاوسه‌نگی بازاڕ بپارێزێت. ئه‌م وڵاته ته‌نانه‌ت له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا که نرخی نه‌وت دابه‌زینی زۆری تۆمار کردووه، درێژه به وه‌به‌رهێنانی خۆی به ته‌واوی ده‌فرایه‌تییه‌وه ده‌دات، له ڕابردوودا عه‌ره‌بستان ڕۆڵی هاوسه‌نگی بازاڕی هه‌بووه به‌ڵام له ئێستادا وه‌ها نییه.
5)به دابه‌زینی داهاته‌کان، حکومه‌ته‌کان له وڵاتانی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت، چیدی ناتوانن کۆنتڕۆڵی خه‌رجییه‌کانیان بکه‌ن. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ببێته هۆکاری ناسه‌قامگیری ناوخۆیی. ئه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه ببێته هۆی جێبه‌جێ کردنی هه‌ندێک چاکسازی له وڵاتانی وه‌به‌رهێنه‌ر تا ئابوری خۆیان له به‌سراوه‌یی به داهاتی نه‌وت ڕزگار بکه‌ن.
وڵاتانێک که پێده‌چێت زیانی زیاتریان له ناسه‌قامگیری ناوخۆیی پێ بگات، بریتین له ڤه‌نزولیا، ئیکوادۆر، نایجڕیا، به‌رازیل و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئاسیایی وه‌ک ئازه‌ربایجان.
هه‌ندێک نیگه‌رانی عه‌ره‌بستانن که له سه‌دا 70 تا 80ی بودجه‌که‌ی به داهاتی نه‌وته‌وه به‌سراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م وڵاته هێشتا 600 ملیار دۆلار پاشه‌که‌وتی دارایی هه‌یه و یه‌کێک له که‌م تێچووترین وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی جیهانی هه‌یه. عه‌ره‌بستانیش وه‌ک ڕووسیا هاوکات له گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ڕێ و شوێنی تایبه‌تی له ئاستی سیاسه‌تی ناوخۆییدا په‌یره‌و کردووه.
6)ته‌کنۆلۆژیا گرنگتر بووه‌ته‌وه. گه‌شه‌ی پیشه‌سازی شێلی ئه‌مریکا به هۆی نوێبوونه‌وه له ته‌کنۆلۆژیای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا وه‌به‌رهێنه‌رێکی پارێزه‌ری هاوسه‌نگی بازاڕ بێت، ڕۆڵی گرنگی ته‌کنۆلۆژیا، ئه‌مریکا ده‌کاته وڵاتێکی که‌متر پێش بینی کراو به‌راورد به عه‌ره‌بستان. زۆربه‌ی شرۆڤه‌کارانی بازاڕی وزه له‌وه‌دا ماونه‌ته‌وه که پیشه‌سازی شێلی ئه‌مریکا له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بووه که له جێی دابه‌زاندنی وه‌به‌رهێنان، تێچووه‌کان که‌م بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر شێلی ئه‌مریکا بتوانێت وه‌به‌رهێنان له نرخه‌کانی خواره‌وه درێژه پێ بدات ئه‌مریکا له بواری نه‌وت و گاز پێویستی به ده‌ره‌وه نابێت. له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش چیدی ئه‌م وڵاته وه‌ک جاران خوازیاری سه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه.
7)له ئێستادا، بازاڕی نه‌وت نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه که ئاڵۆزییه سیاسییه‌کان ببێته هۆی دابه‌زینی زیاتری نرخه‌کان. هه‌ندێک کات ئه‌م بابه‌ته به پێچه‌وانه‌وه بووه. ئه‌م گۆڕانکارییه به‌و مانایه ده‌بێت که بازاڕه‌کان پێشهاته سیاسییه‌کان پێش بینی ناکه‌ن و زۆربه‌ی کسم و کاره‌کانیش گرنگی پێویست به‌مه ناده‌ن.
8)به پێی ئه‌وه‌ی که وه‌به‌رهێنه‌رانی گه‌وره سه‌رقاڵی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی زیاترن، ده‌فرایه‌تی که‌میان ماوه‌ته‌وه. بۆ نموونه ده‌فرایه‌تی وه‌به‌رهێنانی زێده‌ی عه‌ره‌بستان له 2009 تا ئێستا بۆ نیوه دابه‌زیوه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که هه‌ر ڕاوه‌ستانێک – بۆ نموونه ئاڵۆزی نێوان تاران و ڕیاز – ده‌توانێت ببێته هۆی شۆکێکی نرخه‌کان.
سه‌رچاوه: کۆڕی جیهانی ئابوری
وه‌رگێڕان: جام کوردی