جام کوردی:
بسینه شه‌عبان ڕاوێژکاری میدیایی و سیاسی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که له سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنه‌کانین به‌رامبه‌ر به تیرۆریسته چه‌کداره‌کان، وتی: دیمه‌شق به هه‌موو هێز و تواناوه به‌رامبه‌ر به تیرۆریزم شه‌ڕ ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوبراو له وتووێژی له گه‌ڵ به‌رنامه‌ی “بین قوسین” له که‌ناڵی المناری لۆبنان، ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس سه‌باره‌ت به تیرۆریست ناساندنی حیزبووڵای لۆبنان له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌ی خۆڕاگری ته‌واو بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕوون بووه‌ته‌وه که ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له کوێ وه‌ستاون.
ڕاوێژکاری میدیایی به‌شار ئه‌سه‌د ڕوونیکرده‌وه: کێشه‌کانی ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیش، قه‌یرانی سوریای کردووه‌ته سه‌کۆیه‌ک بۆ گۆڕانکارییه جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: دیمه‌شق له کۆبوونه‌وه‌ی ژنێڤ 2 له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 به‌رده‌وام پلانی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریای هه‌بووه که به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ست پێ ده‌کات.
شه‌عبان جه‌ختی کرده‌وه: بۆ سوریا شکست و له‌ناوچوونی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری و یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵات و پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پیلان و گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گرنگه.
ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری سوریا وتی: به‌داخه‌وه هه‌ندێک له میدیاکان چوونه‌ته به‌ره‌ی دوژمنانی گه‌لانی عه‌ره‌بی وه‌ک سوریا و فه‌ڵه‌ستین و به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌ندێک هه‌واڵ و ڕاپۆرت ده‌بیسین که له گه‌ڵ جیهانی ڕاستییه‌کان جیاوازی زۆریان هه‌یه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ڵوێست و لێدوانی ئستفان دی میستوورا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سوریا به هۆی سه‌رکه‌وتنه مه‌یدانییه‌کانی سوپای ئه‌سه‌د بووه، وتی: به‌م هۆیه‌شه‌وه عادڵ جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان و که‌سانی وه‌ک ناوبراو تووڕه‌بوونی خۆیان نه‌شاردووه‌ته‌وه و پیلانی نوێ داده‌ڕێژن.
بسینه شه‌عبان وتی که نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا و ڕووسیا له دۆسیه‌ی سوریا هۆکارێکی گرنگه که کاریگه‌رییه‌کانی له هه‌ڵوێست و تێڕوانینی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به سوریا به‌دی ده‌کرێت.
ڕاوێژکاری میدیایی سه‌رۆک کۆماری سوریا جه‌ختی کرده‌وه: له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، گه‌لی سوریا و هاوپه‌یمانه‌کانی ئێمه خۆڕاگرییان نواندووه و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین تا گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتنی کۆتایی و له ئێستادا له سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه‌داین.