جام کوردی:
به پێی دوایین هه‌ل و مه‌رجی نێوانیان، یه‌کێتی عه‌ره‌ب ناتوانێت وه‌ک ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس بگاته کۆده‌نگی تا حیزبووڵای لۆبنان وه‌ک ڕیکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت. هه‌ندێک له میدیاکان ڕاپۆرتی ئه‌وه‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه که له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی عه‌ره‌ب له وڵاتی تونس، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌کانی ئه‌ندامانی یه‌کێتی عه‌ره‌ب دژ به حیزبووڵا، هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که‌ی به جێ هێشت، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌لجه‌زایر ناڕه‌زایه‌تی خۆیی به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره ده‌ربڕی و وه‌زیری ناوخۆی لۆبنان له هه‌ر ده‌نگێکی ئه‌رێنی به‌رامبه‌ر به حیزبووڵا و هه‌ڵوێستێک که ببێته هۆی ناساندنی ئه‌م گرووپه وه‌ک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، خۆی به دوور گرت. به‌م هۆیه‌وه ده‌توانین بڵێین که یه‌کێتی عه‌ره‌ب ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی نییه وه‌ک ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس کرده‌وه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی به‌رامبه‌ر به حیزبووڵای لۆبنان هه‌بێت و وه‌ک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پێناسه‌ی بکات. ئه‌ندامانی یه‌کێتی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌وه‌ی که که‌لێنێک له نێوانیان نه‌بێت ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌ر ئه‌وه ده‌ربڕی که کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان تا به‌رواری 10ی مارس دوا بخه‌ن. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه که بڕیاره ئه‌ندامانی یه‌کێتی عه‌ره‌ب، جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ دوکتۆر نه‌بیل عه‌ره‌بی سه‌رۆکی ئێستای یه‌کێتی عه‌ره‌ب که ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات، ده‌ستنیشان بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به سه‌رۆکی نوێی یه‌کێتی عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌ی که ڕوونه هه‌مووان ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌ر ئه‌وه هه‌یه که کاندیدێک له میسر به زۆرینه‌ی ده‌نگ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م یه‌کێتییه له ئه‌ستۆ بگرێت. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر تا ئه‌و کاته‌ی که وه‌زیرانی یه‌کێتی عه‌ره‌ب هه‌ڵوێستێکی فه‌رمی سه‌باره‌ت به سه‌رۆکی نوێ ڕانه‌گه‌ێنن، ناوی سه‌رۆکی نوێی ئاشکرا نه‌کردووه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌باره‌ت به بڕیاری یه‌کێتی عه‌ره‌ب بۆ پێناسه‌ی حیزبووڵای لۆبنان وه‌ک گرووپێکی تیرۆریستی لێدوان بده‌ین، ده‌توانین بڵێین که ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه که ڕووداوێکی وه‌ها له ئارادا نابێت و ئه‌م پرسه بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار دوا ده‌که‌وێت. ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌رفه‌تێک بێته ئاراوه تا ئه‌م قه‌یرانه‌ش به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون بڕوات و یه‌کێتی عه‌ره‌ب تووشی که‌لێن نه‌بێت. له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌مریکا و ئیسرائیل سه‌رقاڵی مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تایبه‌ت به خۆیانن.
ئیسرائیلییه‌کان له ماوه‌ی ڕابردوو خۆیان بۆ شه‌ڕێکی به‌هێز دژ به حیزبووڵا ئاماده کردووه تا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی ئه‌م حیزبه له سه‌ر ئیسرائیل هه‌ڵبگرن. به‌و پێیه‌ی که ئیسرائیل ده‌ڵێت حیزبووڵا زیاتر له سه‌د هه‌زار موشه‌کی هه‌یه و هێزێکی سه‌ربازی گه‌وره‌یه له ئاستی وڵاتێکی مامناوه‌ند. به ڕای ئه‌وان قه‌یرانی ئێستای دژ به حیزبووڵا ده‌توانێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بێت. ئه‌مریکییه‌کان ده‌یانه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر ئیسرائیل له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بقۆزنه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌یرانێکی ده‌ستکرد بخوڵقێنن تا دۆخی ناوخۆیی لۆبنان به کار بێنن و به‌مه‌ش له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ئیسرائیل و حیزبووڵا، ده‌رفه‌تی سه‌رکه‌وتنی حیزبووڵا به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه بڕوات.
ئیسرائیل که ده‌ستێکی باڵای له فڕ و فێڵدا هه‌یه، هه‌وڵ ده‌دات له ڕێکه‌وتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس دژ به حیزبووڵا ئه‌وپه‌ڕی که‌ڵک وه‌ربگرێت و به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هاوڕێ له گه‌ڵ ئه‌مریکا شه‌ڕێکی نوێ دژ به حیزبووڵا ده‌ست پێ بکه‌ن.
ده‌توانین هیوامان به‌وه هه‌بێت که به دواکه‌وتنی کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی عه‌ره‌ب، ڕاوێژی حیزبووڵا و وڵاتانی عه‌ره‌بی زیاتر ببێت و ئاستی ئه‌م ئاڵۆزییه به‌ره‌و دابه‌زین ببرێت و ده‌رفه‌تی شه‌ڕه‌نگێزی و کرده‌وه دوژمنکارانه‌که‌ی ئیسرائیل دژ به حیزبووڵا له ناو ببرێت که ڕه‌نگه نه‌ک ته‌نیا لۆبنان، به‌ڵکوو ناوچه‌که به‌ره‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی نوێ ببات.
سه‌رچاوه: الاهرام
وه‌رگێڕان: جام کوردی