جام کوردی | JAMEKURDI
پێنج شه‌ممه‌, ئازار 30, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home جیهان

ئیدارەی بایدەن دەتوانێت نێوەندگیریی نێوان کورد و تورکیا بکات

جام کوردی- سینەم محەمەد سەرۆکی نووسینگەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا داوای کردووە ئەمریکا لە سووریا بمێنێتەوە و دەشڵێت ئیمکانی ئەوە هەیە کە ئیدارەی بایندە ببێتە نێوەندگیر بۆ چارەکردنی کێشەی کوردەکانی سووریا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا.

كانونی یه‌كه‌م 22, 2020
in جیهان, سیاسی, هەڵبژاردە
0
ئیدارەی بایدەن دەتوانێت نێوەندگیریی نێوان کورد و تورکیا بکات
0
SHARES
10
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

سینەم محەمەد نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە ئەمریکا بەشداریی وێبینارێکی کرد کە تایبەت بوو بە دخۆی سووریا و بە بەشداریی جەیمز جێفری نێونەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و مایکل مولرۆی بریکاری پێشووی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە چوو.

سینەم محەمەد لەو کۆبوونەوەیەدا جەختی کردە سەر زەروورەتی بەردەوام بوونی دەوربینینی ئەمریکا لە سووریا و پشتگیری کردنی ئیدارەی بایدەن لە کوردی سووریا.

ناوبراو ئاماژەی بە ئوپەراسیۆنە پێشووەکانی تورکیا دژی کوردەکانیش کرد و هێرشەکانی ئەم دوایییەی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر شاری عەین عیسای بیر هێنایەوە و پێداگری کرد لە سەر زەروورەتی هێشتنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە بۆ پشتگیری کردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات.

سینەم محەمەد لەبارەی بژاردەکانی بەردەست ئیدارەی بایدەن بۆ چارەکردنی قەیرانی سووریا دەڵێت یەک لە بژاردەکان ئەوەیە کە دەوڵەتی بایدەن نێوەندگیری بکات لە نێوان کوردی سووریا و دەوڵەتی تورکیا یان خود لە نێوان کوردی سووریا و دەوڵەتی ناوەندیی سورویا بۆ چارەکردنی کێشەکانیان.

ناوبراو هەروەها داوای کردووە لە هەموو دانوستانەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا بەشداری بە کورد بکرێت.

لای خۆیەوە مولرۆی بریکاری پێشووی وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەگەڵ کوردی سووریا گرینگ و کارتێکەرە.

وێبینارەکە لەسەر ئەرکی پەیمانگایێکی ئەمریکی بەڕێوە چوو و مولرۆی لەبارەی لێکەوتەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا هۆشداریی دا چوونکە بە قەناعەتی ناوبراو، دەست بەردان لە کوردی سووریا دۆزینەوەی هاوپەیمانی نوێ زۆر تووشی کێشە دەکات.

جەیمز جێفری لە وێبینارەکەدا لەبارەی لێکەوتەکانی ئوپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازیی تورکیا دژی کورد هۆشداریی دا و وتی ئەو جووڵە سەربازییانە کارتێکەر دەبێت لە پێوەندیی ئێستای نێوان ئەمریکا و تورکیا.

Previous Post

ده‌سکه‌وته‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی ئۆغلۆ بۆ تاران؟

Next Post

هەسەدە: عەین عیسا رادەستى حکوومەتی سووریا نەکراوە

Next Post
هەسەدە: عەین عیسا رادەستى حکوومەتی سووریا نەکراوە

هەسەدە: عەین عیسا رادەستى حکوومەتی سووریا نەکراوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

two × 5 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020