بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کۆتایی دووهەمین فێستیڤاڵی پارێزگایی مانگ وتار شەوی یەکشەممە بە ناساندنی براوەکان لە سینەما ئازادی بیجاڕ و بە ئامادەبوونی بەرپرسان و هونەرمەندان بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکە ئومێد ئەکبەر بەرپرسی ئەو فێستیڤاڵە ڕایگەیاند: بە ڕای سێ ناوبژیوان واتا سابیر نیک بەخت، مێدیا زاکری و فەرەیدوون حامدی حەوت بەرهەم گەییشتنە بەشی کۆتایی فێستیڤاڵەکە.
ناوبژیوانەکان عەلیڕەزا همەتیانی بە بۆنەی دەرهێنانی شانۆی “دۆخی هەموومان باشە” ، ئیسماعیل باشایی بەبۆنەی دەرهێنانی شانۆی ” ژیانێکی باشتر” لە سەقز و شوعێب مەکتەب داریی بە بۆنەی دەرهێنانی شانۆی ” گەشە کردن” لە سنەی وەکوو کەسانی براوەی یەکەم تا سێهەم ناساند.
پەریسا قولی پوور بۆ بەشداری لە شانۆی” گەشە کردن” وەکوو باشترین ئەکتەری ژن و ڕەزا یاوەری بۆ بەشداری لە شانۆی ” دۆخی هەموومان باشە” لە بیجاڕی وەکوو باشترین ئەکتەری پیاو ناسێندران.