بەختیار ڕەحمانی پوور بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ماوەی ٨ مانگی ئەمساڵ دوو ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٥٣٩ تۆن کاڵا لە گومڕوکەکانی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی ئێران هەناردە کراوە، ڕایگەیاند: بڕی دۆلاری ئەو ڕێژە کاڵا هەناردە کراوە لە گومڕوکەکانی پارێزگاوە لە ئەو ماوە ٩٦٤ ملیۆن و ٩٨٥ هەزار و ٦٥٨ دۆلار بووە.
ڕەحمانی پوور وتیشی: کۆی هەناردە کردنەکانلە گومڕوکەکانی کوردستان لە هەشت مانگەی ئەمساڵ لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە ماری کێشەوە سەدا ٥٥ و لە باری بڕی دۆلاریشەوە سەدا ١٢ زیادی کردووە.