بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە نەخۆشی شەکرە چەند نیشانەیەک هەیە کە توشبووەکە درەنگ هەستی پێدەکات. باشتریش وایە کە هەر کات هەست بەو نیشانانە کرا، سەردانی پزیشک بکرێت.
ئەو نیشانانە بریتین لە:
زۆر سەردانی تەوالێت دەکرێت، بە هۆی ئەوەی کە جەستە کەمتر خۆراکەکان تێکدەشکێنێت بۆ شەکر و شەکری زیاتر دەچێتە خوێنەوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ زیاتر چوونە تەوالێت.
زیاتر لە جاران هەست بە تینوێتی دەکرێت.
کێشی جەستە کەم دەکات، ئەمەش بەراورد بە ڕابردوو هەستی پێدەکرێت.
هەستکردن بە برسێتی و لەرزگرتن.
هەستکردن بە ماندووێتی و شەکەتی.
بوون بە کەسێکی میزاجی.
ئاستی بینین ناڕون و لێڵ دەبێت.
درەنگ ساڕێژبوونی برینەکانی جەستە.
هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ.
کۆتایی/.