بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا ئەردەکانیان لە سەردانەکەی بۆ بەغدا لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا کە بە ئامادەبوونی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران بەڕێوەچوو، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران – بەغدا و هاوکارییە دووقۆڵییەکان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
وەزیری وزەی ئێران پێشتریش لە گەڵ وەزیرانی کارەبا و بازرگانی و سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق کۆبووە.
کۆتایی/.