بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤاکسێنە بەرهەمهاتووەکەی ئێران کە بە تەواوی لە سەر دەست و تێکۆشانی زانایانی ئێرانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، ئەمڕۆ یەکەم تاقیکردنەوەی مرۆڤیی بۆ کرا.
ئەو ڤاکسێنە لە سەر کچی بەرپرسێکی ئێرانی تاقیکرایەوە. کچی دکتۆر موخبر سەرۆکی ناوەندی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئیمام خومەینی (رە).
ئەو تاقیکردنەوەش بە ئامادەبوونی وەزیری تەندرووستی، جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری زانستی، سەرۆکی ناوەندی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئیمام خومەینی (رە) و گرووپی وەبەرهێنەری ڤاکسێنەکە کراوە.
کۆتایی/.