بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی جام کوردی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی گونده‌كانی سنوره‌كانی چیای گاره‌ی له قه‌زای ئاكرێ له پارێزگای دهۆك ده‌ستپێكرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا سنوری گونده‌كانی كیست و جه‌لكێیان له‌سنوری قه‌زای زاخۆ بۆردومانكردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانه‌وه، زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵه‌وه، توركیا هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌چڕی ده‌ستپێكردوه .