بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەعفەر حوسێنی وتی: هیچ کات هێزە داگیرکارەکان بە ویستی خۆیان لە عێراق نەکشاونەتەوە بەڵکوو بە گوشاری هێزەکانی خۆڕاگری عێراقیان بە جێهێشتووە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا لە پاش شکستی پرۆژەی داعش ڕووی هێناوەتەوە دژایەتی حەشدی شەعبی.
وتەبێژی کەتائیبی حیزبووڵا وتی: دەستێوەردانەکانی ئەمریکا بووە هۆی ئەوەی کە هەندێک ناوچەی ژێر دەستی داعش درەنگ ئازاد بکرێت.
حوسێنی وتی: ئامادەبوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پاش تاوانەکەی قائم، لاوازکردنی پێگەی ئەو وڵاتە بوو.
وتیشی کە هەندێک لایەن تەنانەت ئیدانەی تاوانەکەی قائم و تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیسیان لە لایەن ئەمریکییەکانەوە نەکرد.
کۆتایی/.