بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەهمەن مورادنیا وتی کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو هەوڵیکی زۆر بۆ ئەم مەبەستە درا و لەم هەفتەدا گەیشتە ئاکام.
ناوبراو وتی: بەفەرمیکردنی خاڵی سنوری سەیرانبەندی بانە بە هەواڵێکی زۆرش بۆ خەڵکی پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستانی عێراق دادەنرێت.
مورادنیا هەروەها وتی کە بازاڕچە سنورییەکانی ملەخۆرد لە سەوڵئاوا و خانم شێخان لە مەریوان هەفتەی داهاتوو دەکرێنەوە.
وتیشی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا هاتووچۆی خەڵک لە خاڵی سنوری سەیرانبەند دەست پێدەکات.
کۆتایی/.