بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی چای ڕەش و سەوز لە وەرزی زستاندا سوودی تایبەت بە خۆیی هەیە.
چای سەوز و ڕەش مادەیەکی بە ناوی کەیتچین پۆلیفیونۆڵی تێدایە کە وزەی جەستە زیاد دەکات و سووتانی چەوری خێراتر دەکات.
خواردنەوەی چا مەترسی توشبوون بە سوڕی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە و بە هۆی مەنگەنیز تێیدا ماسولکەکانی دڵ بەهێز دەکات.
دژی ڤایرۆسەکان دەوەستێتەوە کە هۆکارن بۆ توشبوون بە ئەنفلۆنزا و پەتا وەرزییەکان، هەروەها بە هۆی بوونی مادەی سیانین تێیدا کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
چای سەوز و ڕەش بە هۆی بوونی مادەی دژە ئۆکسید تێیدا دەتوانێت ڕوبەڕوی نەخۆشی شێرپەنجەی هێلکەدان و قوڕگ ببێتەوە.
بە هۆی ترشی ئەمینی سیانین تێیدا وا دەکات مێشک چالاکتر ببێت و زیاتر لە سەر خۆ بێت.
کۆئەندامی هەرس بەهێز دەکات و چارەسەری نەخۆشییەکانی گەدە و کۆئەندامی هەرس دەکات.
ئەگەر لیمۆ تێکەڵی چا بکرێت، لە شێرپەنجەی پێست دووردەخاتەوە.
کۆتایی/.