بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە پەیامێکدا بە بۆنەی یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە لایەن ئەمریکای تاوانبارەوە، وتی: لە یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری ئەو شەهیدانە، ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەریان لە شکستی گرووپی تیرۆریستی داعش وەبیردێنینەوە.
ناوبراو وتی: ئەم تاوانە بە پێشێلکردنی سەروەری نیشیتمانی عێراق کراوە.
حەکیم داوایکردووە کە ئەم ڕووداوە ببێتە هۆکاری یەکڕیزی گەلی عێراق لە سەرجەم ئائین و پێکهاتەکان تا لە ژێر ئاڵای ئەم وڵاتە، مەترسی و پیلانگێڕییەکان لێی دوور بکرێنەوە.
کۆتایی/.