بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوحوسێن حەمیداوی لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس جەختی لە سەر بەردەوامی خەباتی خۆڕاگرانەی گەلی عێراق لە بەرامبەر ئەمریکای تاوانبار کردەوە.
ناوبراو وتی: چەکی ئێمە تا ئەو کاتەی کە خودای گەورە بیەوێت لە دەستماندا دەمێنێتەوە و موڵەتی ئەوەش بە هیچ کەس نادەین دەسدرێژی بکاتە سەر ئەم چەکەی ئێمە.
حەمیداوی وتی: بەڵێنی خۆمان لە گەڵ فەرماندەکانی سەرکەوتن دەپارێزین و بە یارمەتی خودای گەورە دەبینە هەزاران سولێمانی و موهەندیس.