بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فازل فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە دوژمنانی عێراق حەشدی شەعبی بە دوژمنی پلە یەکی خۆیان دەزانن.
ناوبراو وتی کە دوژمنان بە شێوازی جۆربەجۆر لە دژی حەشدی شەعبی پیلانگێڕی دەکەن.
فەتلاوی وتی کە ئەمریکا و دوژمنانی دیکە هەر لە شەڕی دژ بە داعشەوە تا ئێستا پیلانگێڕییەکانیان بە ئامانجی لاوازکردنی حەشدی شەعبی دەستپێکردووە.
وتیشی کە پاش شکستی هەموو ئەو پیلانگێڕییانە، دوژمنانی عێراق حەشدی شەعبی بە دوژمنی سەرەکی خۆیان دەزانن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی سەر بە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانە و هیچ لایەنێک مافی دوژمنایەتیی نییە، لە بەر ئەوەی کە ڕێکخراوێکی سەربازی عێراقییە.
کۆتایی/.