بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژەرانی بواری تەندرووستی چەند ئامۆژگارەییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی خواردنی گۆشتی برژاو دەخەنەڕوو تا لە زیانەکانی خۆمان بە دوور بگرین.
دەبێت ئەو گۆشتەی هەڵیدەبژێرین چەوری کەم بێت.
کاتێک گۆشتەکە پارچە پارچە دەکرێت، هەوڵ بدرێت لە سەر شێوازی پارچەی بچوک بچوک ئامادە بکرێت.
سرکە و لیمۆ لە گەڵ گۆشتەکە بەکار بێت تا لە بەکتریا و میکرۆب پاک بکرێتەوە.
دەبێت هەوڵی ئەوەش بدرێت لە کاتی برژاندنی خەڵوزی سرووشتی بەکار بێت.
کۆتایی/.