بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 6 هەزار و 73 توشبووی دیکەی کۆرۆنا لەم وڵاتە دەستنیشان کراون و بەمەش ژمارەی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە یەک ملیۆن و 249 هەزار و 507 کەس.
ناوبراو وتی کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 20 هەزار و 737 توشبووش چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران هەروەها وتی کە 4 هەزار و 901 توشبووی کۆرۆنا بە هۆی ڕەوشی تەندرووستییانەوە کەوتوونەتە ژێر چاودێری وردی پزیشکی.
سیما سادات لاری وتی کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 110 کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لە دەست داوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی ئەم ڤایرۆسە لەم وڵاتە 55 هەزار و 650 کەسە.
کۆتایی/.