بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی ژەمی بەیانی بە تایبەت لە پاش وەرزشکردن بە سوودبەخش بۆ جەستە دادەنرێت و پێویستە لە بیر نەکرێت لە بەر ئەوەی کە گەدە خاڵییە و چالاکی جەستە دەست پێدەکات.
چەند خواردنێکی سوودبەخش بۆ ژەمی بەیانی بریتین لە:
ئاو:
خواردنەوەی کوپێک ئاو بر گرنگ دادەنرێت، لە بەر ئەوەی کە لە پاش هەستان لە خەو جەستە پێویستی هەیە و لە وشکبوون دەیپارێزێت.
سێو:
خواردنی سێو لە بەیانیدا مێشک چالاک دەکات و وای لێدەکات کە هەست بە هیلاکی مێشک نەکرێت. سێو دژە ئۆکسان بۆ جەستە دابین دەکات و ڕێگری لە توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی دەکات.
قاوە:
گرنگی خواردنی قاوە ئەوەیە کە جەستە چالاک دەکات و وای لێدەکات کە هەست بە بێزاری نەکرێت، لە گەڵ ئەوەشدا خواردنەوەی قاوە خانەکانی خوێن دەپارێزێت و ناهێڵێت تووشی لەناوچوون ببێت.
هێلکە:
دەوڵەمەندە بە پرۆتین کە میتابۆلیزمی جەستە بەهێز دەکات و وزەیەکی زۆر بە لەش دەدات.
شوتی:
ڕێژەیەکی زۆر ئاو لە پێکهاتەیدایە و پارێزگاری لە تەندرووستی دڵ دەکات و بە پاککەرەوەی گورچیلە دادەنرێت و جەستە شێدار دەکاتەوە.
هەنگوین:
وزە بە جەستە دەدات و ڕێژەی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین لە جەستەدا زیاد دەکات.
گوێز و فستق:
بە هۆی بوونی چەندین ڕەگەزی گرنگ لە پێکهاتەیاندا دەبنە هۆی ئاسانکردنی کرداری هەرس و ڕاگرتنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.
کۆتایی/.