بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی نیسک لە ڕووی تەندرووستییەوە کۆمەڵە سوودێکی هەیە کە لێرەدا ئاماژەیان پێدراوە:
ددانەکان پتەو و بەهێز دەکات و لە کلۆربوون دەیانپارێزێت.
هێزی بەرگری جەستە زیاتر دەکات.
زۆر گرنگە بۆ وەرزی سەرما و لە نیشانەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون دەمانپارێزێت.
دڵ بەهێز و چالاک دەکات.
زۆر گرنگە بۆ چالاککردنی کۆئەندامی دەمار.
کرداری هەرس چالاک دەکات.
ڕێگری لە قەبزی دەکات.
بۆ ئافرەتی دووگیان زۆر باشە و پارێزگاری لە کۆرپەلەکەی ناو سکی دەکات.
بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە باشە، لە بەر ئەوەی کە بە خواردنی نیسک هەستی تێربوونت هەیە.
چەوری زیادەی لەش بە تایبەت ناوچەی وورگ و کەمەر کەم دەکاتەوە.
چارەسەری کەم خوێنی دەکات.
بۆ گورچیلەکان بەسوودە.
پارێزگاری لە تەندرووستی چاو دەکات و بەهێزیان دەکات.
پێستی مرۆڤ لە چرچبوون و پیربوون دەپارێزێت.