بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی هەینی پزیشکێکی ئەمریکی لە ویلایەتی فلۆریدا سێ هەفتە پاش کوتانی بە ڤاکسێنی کۆرۆنای فایزەر بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لە دەستدا.
پێگەی هەواڵی usatoday ڕایگەیاندووە کە دکتۆر Gregory Michael کە لە ناوەندی پزیشکی Mount Sinai چالاکی دەکرد، بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی ویلایەتی فلۆریدا ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان لە سەر مردنی ئەو پزیشکە بەردەوام دەبێت.
هاوسەرەکەی ئەو پزیشکە بە ناوی هایدی نکڵمەن ڕایگەیاندووە کە ناوبراو سێ هەفتە پاش کوتانی بە ڤاکسێنی فایزەر تووشی خوێنبەربوونی ناوخۆیی بووە و سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و بە بۆچوونی من مردنەکەی لە سەدا سەد پەیوەندی بە ڤاکسێنی فایزەرەوە هەیە.