بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر کۆبووە.
هەنیە کە بە یاوەری شاندێکی باڵای بزوتنەوەی حەماس لە گەڵ میری قەتەر کۆبووە، بە بۆنەی ئاشتەوایی وڵاتانی عەرەبی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس پیرۆزبایی لە شێخ تەمیم کرد.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆسیەی فەڵەستینیان تاوتوێ کرد و هەنیە دوایین هەوڵەکان لە پێناو یەکڕیزی فەڵەستینی شرۆڤە کرد.