بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنوەر قەرقاش وتی کە ئیمارات گرنگی بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تورکیا دەدات.
ناوبراو بە کەناڵی سکای نیوزی ڕاگەیاند کە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە تورکیا دەکەین لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەسەڵات و سەروەی هەر دوو وڵات.
ئەو بەرپرسە ئیماراتییە لە هەمان کاتدا داوای لە تورکیا کرد کە واز لە پاڵپشتیکردنی ئیخوان موسلمین بێنێت و پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبیدا بکات.
وتیشی کە هیچ هۆکارێک نابینم لە گەڵ تورکیا ناکۆکیمان هەبێت.