بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خانمی یەکەمی ئەمریکا پاش ئەوەی کە لایەنگرانی دوناڵد ترەمپ هێرشیان کردە سەر کۆنگرێسی ئەو وڵاتە و بووە هۆی کوژرانی 5 کەس، دیار نەماوە و بێدەنگیی هەڵبژاردووە.
دوایین چالاکی میلانیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەری ساڵی نوێ پیرۆزبایی لە هەمووان کرد و هیوای ئەوەشی خواست کە ساڵێکی پڕ لە تەندرووستی، شایی و ئاشتی بۆ هەمووان بێت. ئەڵبەت ئەگەر دوناڵد ترەمپی هاوسەری واز لەم خەڵکەی جیهان بێنێت و دەرفەتی ئاشتی و پێکەوەژیان بە خەڵکانی جیهان بدات.
ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە سەر ئەندامانی خێزانەکەی ترەمپ بڵاو بووەتەوە، پیشان دەدات کە هاوکات لە گەڵ گردبوونەوەی لایەنگرانی ترەمپ پێش هێرشەکەی سەر کۆنگرێس، پێکەوە ئاهەنگ دەگێڕن بەڵام میلانیا لە نێو ئەواندا نەبووە.
خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسیار دەکەن کە میلانیا لە کوێیە؟ دیار نەماوە.
یەکێک لە بەکارهێنەرانی توێتەر ڕایگەیاندووە کە پێکەنینی دەوێت، ئەم هەموو ڕووداوە هەبێت و میلانیا نەبێت.