بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: ئەمریکا خۆی سەرچاوەی تیرۆریزمە و دۆخی ناوچەکە ئەنجامی سیاسەتی ترەمپ و کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەوە.
ناوبراو وتی: ئەنساروڵا مافی خۆیە لە بەرامبەر ئەم بڕیارە کاردانەوەی هەبێت.
محەممەد عەلی حوسی وتی کە تیرۆریزم لە ناوچەکە لە بنەڕەتدا بۆ ئەمریکا و سیاسەتەکانی دەگەڕێتەوە.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی گرووپی ئەنساروڵای یەمەن دەخاتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکان. بە ڕای چاودێرانیش ئەمە لە کۆتا ڕۆژانی دەسەڵاکەتەی دوناڵد ترەمپ وەک خزمەتێک بە ڕژێمی سعوودیە دادەنرێت.