تەڕەپیاز سەوزەیەکە کە بە زۆرینە لە کۆمەڵگای کوردیدا بەکار دێت، چەند سوودێکی گرنگی تەندرووستیشی هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی جەخت لە سەر گرنگی و سوودەکانی سەوزەی تەڕەپیاز دەکەنەوە کە دژی چەند نەخۆشییەکە.
تەڕەپیاز بۆ هێورکردنەوەی خانەکانی جەستە و دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی قوڕگ و گوێ و هەڵامەت و پەستانی خوێن ڕۆڵێکی زۆر باشی هەیە.
هەروەها ئاوی تەڕەپیازی گوشتراو بۆ قرغە و پاککردنەوەی لوت چارەسەرێکی زۆر باشە، یان بۆ کەمکردنەوەی جەستە سەلکی تەڕەپیاز ورد بکرێت و پاشان بکوڵێندرێت، سوودی باشی هەیە.