ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە عێراقییەکان دژی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکان و لە ڕوانگەی گەلی عێراقەوە بە هێزێکی داگیرکار دەناسرێن.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد کەنانی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی کە عێراقییەکان نایانەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە سەر خاکی ئەوان بمێننەوە.
ناوبراو وتی: لە عێراق تێڕوانینێکی یەکگرتوو و نیشتمانی بوونی نییە و هەندێک لایەنی سیاسی سەر بە وڵاتانی دەرەوەن.
کەنانی وتی کە هێزەکانی خۆڕاگری لە نێو خەڵکی عێراقەوە هاتوون و بڕوایان بە پرۆسەی سیاسی هەیە.