وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوی 2 کەس و 16 دامەزراوە و کۆمپانیای ئێرانی خستە ڕیزی گەمارۆکانی خۆیەوە کە ناوی کۆمپانیای وەبەرهێنەری ڤاکسێنی کۆرۆنای تێدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە تەنیا چەند ڕۆژ لە تەمەنی حکومەتەکەی دوناڵد ترەمپ ماوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا زنجیرە گەمارۆ و سزایەکی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند.
ناوی 2 کەس و 16 دامەزراوە و کۆمپانیای ئێرانی لە ڕیزی گەمارۆکانی ئەمریکا زیاد کراون.
دامەزراوەی بەرەکەت کە وەبەرهێنەری ڤاکسێنی کۆرۆنایە لە ئێران، لە ڕیزی گەمارۆکانی ئەمریکادا هاتووە.