کەشتی مەکران وەک کەشتییەکی زەبەلاحی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداوی فارس کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی لیوا محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەشتی زەبەلاحی مەکران ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداوی فارس کرا.
کەشتی مەکران بە دورگەیەکی گەورە ناو دەبرێت کە قورساییەکەی 121 هەزار تەنە، ڕوبەرەکەی 3200 مەتری دووجایە و مینبەرێکی 950 تەنی مووشەکی لە سەر جێگیر کراوە. لە سەر ئەم کەشتییە 5 فڕۆکە دەتوانێت بنیشێتەوە و 82 هەزار تەن پشتیوانی سەربازیش هەڵدەگرێت.
ئەم کەشتییە هەورەها وەک بنکەیەکی ئاسمانی گەڕۆک بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان دەتوانێت بەکار بێت.