وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە پرۆسەی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە عێراق بۆ 2500 سەرباز تەواو بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ژمارەی هێزەکانی لە عێراق گەیشتووەتە 2500 سەرباز.
کریستۆفەر میلەر وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکە بە هۆی بەرزبوونەوەی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە سەر فەرمانی دوناڵد ترەمپ ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کەمیکردووە.