شارەزایەکی کاروباری نێودەوڵەتی وتی: بە سەرکەوتنی جۆبایدن بە دڵنیاییەوە کە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە پێناو دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە تووشی گۆڕانکاری بەرچاو دەبێت و ئەنتۆنی بلینکەن وەک دیپلۆماتکارێک دەبێتە جێگرەوەی مایک پۆمپیۆ کە ئەزموونێکی زۆری لە دەستێوەرداندا هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی وەدایع لە وتووێژی لە گەڵ پەیامنێری سیاسی جام کوردی، وتی: بلینکەن دیپلۆماتکارێکی وریایە و نزیک لە 20 ساڵە کە لە پۆست و بەرپرسیاریەتییە جیاجیاکاندا چالاکی کردووە. وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا ساڵانێک وەک بەرپرسی فەرمانگەی فەرمانبەرانی ئەنجومەنی پیران بۆ بایدن چالاکی کردووە. ئەو لە ئیدارەی بیڵ کلینتۆن گەیشتە کۆشکی سپی تا ببێتە فەرمانبەرێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی. بلینکەن لە ئیدارەی باراک ئۆباما تا بریکاری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک کۆمار و پاشان بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆیشت.
ناوبراو وتی: بلینکەن لە نزمترین پلەوە تا بەرزترین پلە و پۆست بەرەو پێش ڕۆیشتووە و ئەزموونی سەرجەم پۆستەکانی لە کارناکەی خۆیدا هەیە. لە ژووری عەمەلیاتی تیرۆری بن لادنەوە تا داڕشتنی ڕێکەوتنی ناوەکی، لە هەموو شوێنێکدا بووە. ئێستا وەک کەسێکی نزیک لە بایدن کە هاوکاری زۆر باشی لە گەڵ جۆن کێری وەزیری دەرەوەی سەردەمی باراک ئۆباما هەبووە، ئامادەی سەرکردایەتی سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
ئەم شرۆڤەکارەی کاروباری نێودەوڵەتی لە درێژەدا وتی: بلینکەن دەتوانین بە خاڵی بەرامبەر سیاسەتی تاکلایانەی دوناڵد ترەمپ ناو ببەین. ئەو چالاکییەکانی ئەمریکای لە بەرامبەر ئاڵۆزییە سیاسییەکان و ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەبردووە و ئەزموونی جیاجیای لە وڵاتانی میسر، عێراق، سوریا و لیبیا بە دەست هێناوە.
وەدایع وتی: بلینکەن باشترین کەسە بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە پاش ئەو کێشە گەورانەی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەو وڵاتەدا بینرا. ناوبراو لە میانەی وتارێکی لە ساڵی 2015 وتی: “لە کاتی قەیران یان کارەسات، هەمووان زیاتر لە هەر شتێکی دیکە ڕوو دەکەنەوە ئەمریکا”.
وتیشی: وڵاتانی ئەورووپی بە هاتنی ئەنتۆنی بلینکەن هەست بە خۆشحاڵی دەکەن، ئەو لایەنگری چەند جەمسەری و هاوکارییەکانی واشنتنە لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا. ئەو دەیەوێت پیشان بدات کە واشنتن ئامادەیە دیسانەوە پەیوەندی بە ڕێکەوتن و بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕێکەوتنی کەش و هەوای پاریس، ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران و ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی بکاتەوە کە پێشتر ترەمپ لەوان کشاوەتەوە.
ئەم شارەزا سیاسییە هەروەها وتی: بە پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز، بە گرنگیدان بە لێدوانەکانی بلینکەن سەبارەت بە چین، ئەمریکا لە سەردەمی وەزارەتی ئەودا ڕەنگە کاتێکی زیاتر بۆ دیپلۆماسیەتی لە گەڵ هیندستان و ناوچەکە بە گشتی تەرخان بکات. ئەڵبەت نابێت ئەوەش لە بیر بکرێت کە بەم دواییانە 14 وڵاتی ناوچەی ئۆقیانوسی ئارام یەکێک لە گەورەترین ڕێکەوتنی بازرگانی ئازادی جیهانیان لە گەڵ چین واژۆ کردووە. هەوڵەکانی بلینکەن دەتوانێت ئەفریقاش بگرێتەوە. ئەو شوێنەی کە چین لە ڕێگای تەکنۆلۆژیا و وەبەرهێنانی ژێرخانییەوە دەیەوێت پێگەی خۆیی تێدا بەهێز بکات.
وەدایع لە درێژەدا وتی: بلینکەن وەک کەسێک دەناسرێت کە دەستێوەردانێکی زۆری هەیە، ئەو هەروەها هەوڵی دابەزاندنی ئاستی قەیرانی کۆچ و کۆچبەرانی داوە. ماوەیەک پێش ئێستاش ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت هاوکاری وڵاتانی وەک گواتیمالا، هیندوراس و ئێلسالوادۆر و وڵاتانی سێ گۆشەی باکوری ئەمریکای ناوەڕاست بکرێت تا ڕەزامەندی پەنابەران بە دەست بێنن کە بە هەلومەرجێکی باشترەوە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ڕەنگە ئەم دۆسیانە کات و سەرچاوەی کەمتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جێ بێڵێت، ئەگەرچی ئەم ناوچەیە سیاسەتی بەکارهێنراوی بلینکەن لە ساڵانی پاش ڕووداوەکەی 11 ی سپتمبێری 2001 و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لە ساڵی 2003 بووە. ناوبراو هەروەها یەکێک لە لایەنگرانی پێشنیارەکەی بایدن بۆ دابەشکردنی عێراق بە سێ هەرێمی سەربەخۆ بە پێی ئائین نەتەوە و مەزهەب بووە. لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباما، یەکێک لەو دیپلۆماتکارانە بووە کە ڕۆڵی لە پێکهێنانی هاوپەیمانی 60 وڵات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش لە عێراق و سوریا هەبووە.
ئەم شرۆڤەکارەی کاروباری نێودەوڵەتی وتی: بلینکەن بە پێچەوانەی ژمارەیەک لە هاوکارەکانی خۆی لە ئیدارەی ئۆباما لە ساڵی 2012 لە بەغدا لە گەڵ پەیامنێران وتووێژی کردووە و تێڕوانینی جیای هەبووە کە ڕەنگە کەس بیری وای لێ نەدەکردەوە. پێش کارکردنی لە بەشی سیاسی وەزارەتی دەرەوە لە ساڵی 1993، ناوبراو هیوای بەوە هەبوو ببێتە ڕۆژنامەنووس یان وەبەرهێنەر. بلینکەن ئەزموون و کارامەیی خۆیی بەوە زیاتر کرد کە بووە نووسەری وتارەکانی بیڵ کلینتۆن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بواری سیاسەتی دەرەوە و پاشان چاودێری سیاسەتەکانی ئەورووپا و کەنەدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا.
وەدایع وتی: بلینکەن لە نیۆیۆرک و پاریس گەورە بووە و لە زانکۆی هاروارد و کۆلێژی یاسای کۆڵۆمبیا بڕوانامەی وەرگرتووە. ئەو پەروەردەکراوی بنەماڵەیەکی بە جێماوی هۆلۆکۆستە و زیاتر لە پێوەری ئەخلاقیی ئەمریکا بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان باس دەکات.