ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پەراوێزی مانۆڕی دەریایی 99 هۆشداریی بە ژێردەریاییەکی بێگانە دا و لە ناوچەی مانۆڕەکە دووری خستەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە قۆناغی کۆتایی مانۆڕی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران جموجوڵی ژێر دەریاییەکی بێگانە کەوتە بەرچاوی هێزەکانی ئەم وڵاتە و ئەو ژێر دەریاییە کە ویستی نزیکبوونەوەی لە ناوچەی باکوری زەریای هیند هەبوو، لە زووترین کاتدا لە لایەن کۆپتەرەکانی دژە ژێر دەریایی ناسراو و پاش ئەوەش کە ئاگادار کرایەوە، ناوچەکەی بە جێهێشت.
پێشتر میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندبوو کە ژێر دەریایی ناوەکی ئەمریکا لە ئاوەکانی باشوری ئێراندایە.
مانۆڕی هێزی دەریایی 99 ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی مەکران و باکوری زەریای هیند بە ئامادەبوونی یەکە جیاجیاکانی هێزی دەریایی ئەرتەش دەستیپێکرد.