ئامارەکانی وڵاتانی جیهان پیشان دەدات کە کۆی گشتی قوربانیانی کۆرۆنا 2 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە جیهاندا بە هۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، ڕۆژی هەینی 2 ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە. 93 ملیۆن و 536 هەزار و 554 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و 2 ملیۆن و 2 هەزار و 465 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
بەڵام لە بەرامبەردا 66 ملیۆن و 835 هەزار و 146 کەسیش چارەسەریان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
ئەمریکا لە پلەی یەکەمی توشبووان و قوربانیانی کۆرۆنایە لە سەر ئاستی جیهان. 23 ملیۆن و 850 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و نزیکەی 400 هەزار کەسیش تا ئێستا گیانیان لە دەست داوە.