یەکێتی ئەورووپا سزای بە سەر وەزیری دەرەوەی سوریادا سەپاند و سەردانیکردنی وڵاتانی ئەندام لەو یەکێتییەی لێ قەدەغە کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێتی ئەورووپا سزای بە سەر فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریادا سەپاند.
لە ڕاگەێندراوێکی یەکێتی ئەورووپادا هاتووە کە سزادانی مێقداد بە هۆی هەلومەرجی ئێستای سوریایە.
لیستی سزاکانی یەکێتی ئەورووپا دژی سوریا 300 کەس دەگرێتەوە کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمار و ئەندامانی خێزانەکەیی تێدا دەبینرێت. هەروەها سزاکان بە شێوازێکە کە بازرگانیی لە گەڵ سوریا و پێدانی قەرز بەو وڵاتەی بە تەواوی قەدەغە کردووە.
ئەوانەی کە لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە سزا دەدرێن، ناتوانن سەردانی وڵاتانی ئەندام لەو یەکێتییەدا بکەن.