لە شاری کەرکوک گۆڕەپانێک بە ناوی شەهیدانی بەرەی خۆڕاگری ناو نرا.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسانی خۆجێی لە پارێزگای کەرکوک پەردەیان لە سەر وێنەی شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لادا و گۆڕەپانێکیان بە ناوی ئەو دوو شەهیدەی بەرەی خۆڕاگری ناو نا.
بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی کەرکوک لە ناحیەی تازە، یەکێک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی ئەم ناحیەیان بە ناوی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ناو ناوە.